قامشلۆ.. هاووڵاتیان ئامادەکارییان ده‌ستپێكردووه بۆ پێشوازیکردن له نه‌ورۆز
نالین عەلی – قامشلۆ
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، دانیشتوانی قامشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان ئامادەکارییەکانیان بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆز دەست پێدەکەن، کورد 21 ی ئادار به یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز بە پێی ساڵنامەی کوردی بە سەری ساڵی نوێ و بە هێمای ژیان و نوێبوونەوە دەزانێت.
له‌م رۆژه لەبەرکردنی جلوبەرگی فۆلکلۆری کوردی بە یەکێک لە دیارترین داب و نەریتەكانی میلله‌تی كورد دادەنرێت و جوانییه‌كی زیاتر به ئاهەنگگێڕانی جه‌ژنی نەورۆز ده‌دات.
قه‌دری بۆنجەخ پیشه‌ی بەرگدرووە پێی وایە ئەمساڵ ئاستی کڕین و فرۆشتن بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش بەهۆی “بەرزبوونەوەی بەرچاو”ی نرخی قوماش و لاوازی توانای کڕینی دانیشتووان.
ناوبراو بە نۆرس پرێسی وت ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە داواكاری دەرەکی دەبەستین، بەو پێیەی داواكاری له‌سه‌ر جلوبەرگی کوردی له ده‌ره‌وه زۆره ئه‌مه‌ش جوڵه‌یه‌ك ده‌خاته بازاڕی کڕین و فرۆشتن بۆ ئێمە.
نرخی قوماش بۆ هەر مەترێک لە 30 هەزار لیرەی سورییەوە (2 دۆلاری ئەمریکی بە نرخی ئێستای ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕ) ده‌ست پێده‌كات تا 500 هەزار لیرەی سوری (33 دۆلار) و هەندێک قوماش مه‌تری تا نزیکەی 200 دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێن.
لای خۆیه‌وه شادی محه‌مه‌د کە بەرگدرووێکی جلوبەرگی ژنانە، لەگەڵ له‌گه‌ل هاوپیشه‌كانی هاوڕایه کە گرانبوونی نرخی قوماش لەمساڵدا بووەتە هۆی دابەزینی خواستی هاووڵاتیان بۆ دوورینی جل‌و به‌رگ.
ئاماژە بەوەش دەکات، بەپێی خەمڵاندنی خۆی، خواست لەسەر کڕین و ئامادەکردنی جلوبەرگی کوردی بەڕێژەی لەسەدا 50 کەمیکردووە.
بەڵام هەڤاڵ بۆنجەخ، فرۆشیاری قوماش لە بازاڕی قامشلۆ و خزمی قه‌دری بۆنجەخ، پێی وایە سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی قوماش، دانیشتووانی درێغی ناکەن لە کڕینی جلوبەرگی کوردی، چونکە بایەخێکی زۆر بەم ڕۆژە ده‌ده‌ن و بە رۆژێكی نیشتیمانی دادەنرێت .
ناوبراو هۆكاری گرانبوونی نرخی قوماش بۆ هاورده‌كردنی قوماش له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێنێـه‌وه