گرانی کەرەستە کشتوکاڵەکان و خواست لەسەر هاوردە لە بازاڕی کۆبانیدا

کۆبانی – نۆرس پرێس

عومران سیدقی، جوتیارێکی شاری کۆبانی رۆژئاوای کوردستانە، لە بارێک سەوزە و میوە 40 هەزار لیرەی سوری لەدەست دا؛ کە لە بازاڕەکانی شارەکەدا فرۆشتی، ئەویش بەهۆی نەبوونی ئارەزووی دانیشتووان بۆیان و پەنابردنیان بۆ بەرهەمە هاوردەکان، سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی کەرەستەی هاوردەکراو.

“سیدقی”، جووتیارێکی گەڕەکی “کانییە کوردە”، کە دەکەوێتە چواردەوری ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە، هۆکاری دابەزینی ئاستی بەرهەمە هاوینەکان دەگێڕێتەوە بۆ نرخی بەرزی کەرەستە سەرەتاییەکان و سەختی بەدەستهێنانی سووتەمەنی پێویست بۆ ئاودانی باخەکان.

ئەو دەڵێت:”21 کیسە خەیارم فرۆشتووە، بە 70 هەزار لیرەی سوری، لەو پارەش 8 هەزاری کرێی گواستنەوەیە، 44 هەزاری بۆ کاری کرێکارە، جگە لەوەی 7 هەزاری بۆ نرخی کیسەکانی هەڵگرتنیانە، لەگەڵ کۆمیسیۆنی خاوەن زەوی و بازرگانەکانی بازاڕی هال، بۆیە من 40 هەزارم لە سەرمایەکەم لەدەستداوە.”

گوندەواری کۆبانی جاران بەشی شارەکە سەوزەی هەبوو، بەڵام لە ماوەی نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2022دا کەمبوونەوەی بەرچاوی پشت بەستن بە کشتوکاڵی ئاودێری بەخۆوە دیوە، بە تایبەت لە باخە هاوینەکاندا، و خواستی دانیشتووان بۆ بەرهەمی هاوردەکراویش زیادی کردووە.

ئەو دەڵێت: “من وەک جووتیارانی دیکە، ساڵی داهاتوو سەوزە ناکەم، هۆکاری سەرەکیش گرانی تێچووی تۆو و کوت و قڕکەرەکانە، ئەمە جگە لە کەمی سووتەمەنی گازوایل”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،” دەبێت 6 ڕۆژ جارێک باخەکان ئاو بدەین، بەڵام بەهۆی نەبوونی گازوایل 15 ڕۆژ جارێک ئاوی دەدەین، جگە لە نزخی بەرزی ئەو تۆوانەی کە دەیکڕین، بۆیە ناچار بووم تۆوی ناوخۆیی تێرنەکراو بەکاربهێنم، کە بەرهەمیان کەمە و کوالیتیان نزمە و کاتێک بەرهەمەکەمان دەفرۆشین کەمترین پارە دەکەن.”

لە ناوچەکە نرخی سەرجەم کەرەستە سەرەتاییەکان بەزن؛ ئەمەش بەهۆی داڕمانی بەهای لیرەی سوریەوە هاوکات لەگەڵ نەبوونی هەلی کار لە کۆبانی؛ بەھۆی ھەڕەشەی ناوبەناوی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە جموجوڵی ئابووری وەستاوە.

کوالیتی جیاواز

حەمزە شەعبۆ تەمەن 31 ساڵ، بازرگان لە بازاڕی هال لە شاری کۆبانی دەڵێت، هۆکاری خواست لەسەر سەوزەی هاوردەکراو؛ کوالێتیە و ئەمەش تەنها سەوزە ناگرێتەوە، بەڵکو میوەش دەگرێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه‌ یه‌ك كیلۆگرام گوێزی هاورده‌ ده‌فرۆشین به‌ 3500 لیرەی سوری، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ی ناوخۆیی ته‌نها به‌ 1500 لیرە ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام خه‌ڵك ئه‌وانه‌ی هاورده‌ ده‌كڕن، چونكه‌ كوالێتی به‌رزه‌.

شەعبۆ هۆکاری بەرزی نرخی بەرهەمە هاوردەکراوەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ تێچووی زۆری گواستنەوەی بەرهەمەکان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر، ئەم جگە لە سەختییەکانی هێنانە ناوەوەی کەرەستەکان بەهۆی جیاوازی ناوچەکانی کۆنترۆڵکردن.

عومەر گەنجۆ هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ لە هەرێمی فورات رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ تەنها ئەو پشتگیرییە پێشکەشی جووتیاران دەکات کە بریتییە لە پەین و گازوایل، هەروەها ئەمساڵ 14 ئاودێرییان بۆ باخەکان تەرخان کردووە.

ئەو بەرپرسە دان بە کەمبوونەوەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکاندا دەنێت بەتایبەت لە چاندنی باخەکانی هاوینەدا، نەبوونی پشتیوانی بەردەوام بۆ جووتیاران؛ لەڕووی کەمی گازوایلەوە و وەرنەگرتنی پێداویستیەکانی جووتیاران بە شێوەیەکی بەردەوام.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “رووبەری کشتوکاڵی باخەکانی کۆبانی دەگاتە نزیکەی هەزار هێکتار و زیاتر لە قەزای قەنایەدان. گازوایل بۆ 14 ئاودێری تەرخان دەکرێت، بەڵام بەشێوازێکی ناڕێک و کەمە لەچاو باخەکاندا؛ چونکە پێویستی بە زیاتر لەو بڕە هەیە”. بەپێی زانیارییەکانی “گەنجۆ”.

هەر بەپێی زانیارییەکانی “گەنجۆ”، کۆمپانیای کشتوکاڵی پشتگیریکردنی باخەکانی میوە ناکات، بەڵکو تایبەتمەندە بە دەستەبەرکردنی تۆوی دانەوێڵەکان، وەک گەنم و ئەوانی تر و هەڵگرتنی لە کۆگاکانیدا؛ بۆ مسۆگەرکردنی پێداویستیەکانی ناوچەکە لەم کەرەستانە.

ئامادەکردنی: سامر عوسمان  داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی