شاعێری كورد “كۆنێ ڕەش” كتێبێكی شیعری “سڵاو له تۆ قامشلۆ”ی پێشكهشی منداڵان كرد
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، یەکێتی ڕۆشنبیرانی رۆژئاوای كوردستان، چالاكییهكیان بۆ پێشكهشكردنی کتێبێکی شیعری ” سڵاو له تۆ قامشلۆ” بۆ نوسهری كورد “كۆنێ ڕەش” لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان ڕێکخست.
خالد، مسهوهر و نووسەر لە ئەکادیمیای ئیسلامی دیموکراسی، دەڵێت، زمان بە ناسنامەی کۆمەڵگاکان دادەنرێت، و پێویسته زمان بپارێزرێت و ئەگەر زمانی دایك نەما، ئەوا کولتوور و ناسنامە بە هەمان شێوە نامێنێت.
دهشڵێت، “ئێمەی کورد بەهەزاران ساڵە نهماندهتوانی به زمانی دایكمان بنوسین و بخوێنینهوه، تا ئەمڕۆش رێگری له زمانەکەمان دەکرێت و ههوڵ دهدرێت و کولتوور و ناسنامەمان لەناو ببرێت”.

ئێمە هەر لە منداڵییەوە فێری زمانی بیانی دهكرێن، سەبارەت بە زمانی دایکیمان کە کوردییە، قەدەغە بوو و ڕێگە نهدهدرا تهنانهت قسهی پێبكهین، تەنانەت لە قوتابخانەکانیشدا ڕێگەمان پێنەدەدرا زمانی خۆمان فێربین.
ئامانج لهوه سڕینەوەی زمانی دایکمان بوو، تا کەلتوورمان به جیهان نهناسێندرێت، ترسیان لەوە هەبوو کە ئێمە بە زمانی خۆمان قسە بکەین و فێربین.
هەرچەندە ئێمە لێرە له رۆژئاوای كوردستان، هەموو پێکهاتەکان پێکەوە دەژین، بەڵام هەر پێکهاتەیەک پێویسته زمان و شوناس و کولتووری خۆی بپارێزێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، “ئەوەی ئێمە بە زیندوویی دەهێڵێتەوە زمانی کوردییه، بۆیە پێویستە بیپارێزین، به چابكردن و پێشكهشكردنی زیاتری کتێب و گۆڤار بۆ منداڵان”.
لای خۆیەوە وەلید بەکر، ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیرانی رۆژئاوای كوردستان، ڕایگەیاند، کتێبێک لەلایەن نووسەری كورد، كۆنێ ڕەش، بۆ منداڵان بە زمانی کوردی چێگای دهست خۆشییه، ئێمەش لە ڕێگەی یەکێتی ڕۆشنبیرانی رۆژئاوای كوردستان، بە پلەی یەکەم سەرنج دەخەنە سەر پێویستی و گرنگی زمانی کوردی.
هیوادارین زمانی کوردی ببێتە زمانێکی فهرمی لە هەموو جیهان، بۆ ئەوەی هەموو جیهان کولتوور و ناسنامەی ئێمە بناسێت”.