لە پشتی ئۆتۆمبێلە بچووکەکەیدا لە شاری حەسەکە، تەیسر ئەلحەمەد ماوەی نزیکەی 10 ساڵە لوقم دەفرۆشێت، دوای ئاوارەبوونی لە شاری دێرەزوورەوە لە هەوارە نوێکەی دەستی بەو کارە کردووە.
ئەلحەمەد (50 ساڵ) بە “ئەبو یاسین” ناسراوە و بەناوبانگە بەو لوقمە خۆشەکەی، کە لە ماڵەوە دروستی دەکات، نزیکەی 12 ساڵ لەمەوبەر لەکاتی کارکردنی لە کارگەیەک لە شاری مەیادین فێری ئەم پیشە بووە.
ئەبو یاسین پێشتر بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی لەنێوان گەڕەکەکانی حەسەکە دەسوڕایەوە، پێش ئەوەی لە یەکێک لە گۆشەکانی شەقامی قەرەباڵغی مەڕشۆ جێگیر بێت.
ئەو فرۆشیارە ناسراوەی لوقوم، کە باوکی شەش منداڵە، دەڵێ چالاکیی کار بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمێک دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی بارودۆخی ئابووری سەختی دانیشتووانەوە.