کامپی هۆل.. هەڵمەتە ئەمنیەکان مەترسیەکانی “داعش” کۆتایی پێدێنن؟

حەسەکە – نۆرس پرێس

وەک دانیشتوانی دیکەی کامپی هۆل، لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، پیاوە بەساڵاچووەکە “حەماد مەنفی” دوور دەکەوێتەوە لە ناوهێنانی “داعش” و قسەکردن لەسەر ئەو تاوانانەی کە لە کامپەکەدا ڕوودەدەن، لە ترسی گیانی خۆی، دوای ئەوەی توندوتیژی گەشتە ئاستێکی پێوانەیی لەو کامپەدا.

“مەنفی” ، ئاوارەیەکی عێراقیە، شەش ساڵ لەمەوبەر لە پارێزگای سەڵاحەدینەوە گەیشتە کامپەکە، دوای هێرشەکانی داعش لە شەڕ هەڵدێت، دەڵێت “کەس نییە لەم کامپەکەدا نەترسێت، هەموومان دەترسین.”

لە سەرەتای ئەمساڵەوە کامپەکە کە بە “مەترسیدارترین لە جیهاندا” ناوزەد دەکرێت، 13 رفاندن و 44 کوشتنی بەخۆوە دیووە  کە 14 یان ژن و  2یان منداڵن، بەپێی راگەیەندراوێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) لە کامپەکەدا.

رۆژی 25ی ئەم مانگە “ئاسایش” دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی “ئاسایش و مرۆڤایەتی”ی لە كامپەكە راگەیاند؛ بۆ بەدواداچوونی شانەکانی داعش، دوای ئەوەی قۆناغی یەکەمی لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، جێبەجێ کردبوو.

پەنابەرە عێراقییەکە لە نزیک خێوەتەکەی خۆی؛ كاتێكدا زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازیی هێزە ئەمنییەكان بەلایدا تێدەپەڕن، کە لە كەرتەكانی دراوسێیدا پشکنین ئەنجام دەدەن، دەڵێ تاوەكو ئاسایش تاكە داواكاریمانە.

دەشڵێت: “بەهۆی ئەو كوشتنەوە لە عێراق هەڵاتین، ئەگەر وڵاتەكەمان سەقامگیر بوایە، ئاوارە نەدەبووین، بەڵام دیسان ڕووبەڕووی كوشتن دەبینەوە”.

لە سەرەتای مانگی ئازاردا، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کامپەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، زانیاری هەواڵگرییان پێگەیشتووە کە ئاماژەیان بە ئامادەکارییەکانی شانەکانی داعش کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی کامپی هۆڵ.

تورکیا پشتیوانی لە داعش دەکات

بەپێی زانیارییەکی ئەمنی،کە سەرچاوەیەک بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، زیاتر لە دوو هەزار ئەندامی ئاسایش و هێزە تایبەتەکانی هەسەدە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی شەن وکەو کردن و گەڕان و پشکنین دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا لە کامپی هۆل، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

لەناو گۆڕەپانێکی گەورەدا لە ناوەندی کامپەکە، هێزە ئەمنییەکان دانیشتوانی ئەو کەرتانە کۆدەکەنەوە و دەیانپشکنن، پاشان پەنجەمۆریان وەردەگرن بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکانیان.

بەپێی ئەوەی پەیامنێرەکە نۆرس پرێس بینیویەتی، هێزەکان لە کاتی گەڕانەکاندا لە یەکێک لە خێوەتەکاندا لەناو کەرتی دووەمی کامپەکەدا، دراوی سەر بە ڕێکخراوەکەیان دۆزیوەتەوە.

لە ناو کامپەکەوە نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ؛ پێكهاتەی سەرەكی لەناو هێزەكانی سوریای دیموكرات، جەخت دەکاتەوە کە هەرچەندە بەپێویستیان زانیوە دەست بە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەكە بكرێت دوای دەستكەوتنی زانیاری زۆر كە ئامادەیی شانەكانی رێكخراوەكە بۆ دەستپێكردنی هێرش بۆ سەر كەمپەكە پشتڕاست دەكاتەوە.

سەرکردە دیارەکە ئاماژە بەوە دەکات، “داعش هەوڵدەدات خۆی ڕێکبخات، وەک چۆن تورکیا لەڕێگەی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ناوچەکە، بەشداری کرد لە زیندووکردنەوەی دوای ئەوەی خەریک بوو کۆتایی پێبێت”.

دوای هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، “تورکیا ناوچە داگیرکراوەکانی (سەرێکانی و گرێ سپی)ی وەک ناوەندێک گرتووە بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ناوچەکانمان و دابینکردنی پشتیوانی و دابینکردنی بودجە بۆ شانە نووستووەکانی لە ناوچەکەدا.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هێرشكردنه‌ سه‌ر زیندانی سناعە یه‌كێكه‌ له‌ نموونه‌ زیندووه‌كانی ئه‌م ئامانجانه‌ی كه‌ توركیا هه‌وڵ ده‌دات له‌ ناوچه‌كه‌ دروستی بكات”.

وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل دووپاتی دەكاتەوە كە داعش پشتیوانی لەو میحوەرانەی دواوە وەردەگرێت كە رێكخراوەكە تیایدا ئامادەیە، وەك بیابانی سوریا كە لە نێوان دێرەزور و عەس سوەیدە درێژدەبێتەوە، هەروەها ئەو ناوچانەی لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی توركیادان، لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا.

نوری مەحمود نكۆڵی لەوە ناكات كە نەهێشتنی ئەو رێكخراوە و دانانی سیستمێكی ئاسایشی بەهێز لە ئۆردوگای ئەلحول بارگرانییەكی قورس بۆ ئەوان پێكدەهێنێت، “چونكە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پێی پەیمان و چارتەرە نێودەوڵەتییەكان بە نزیكبوونەوەی هەستیارانە لە مەترسیی ئەم كارە مامەڵە ناكات کامپی.”

لە ترسناکدا بژین

بەپێی راگەیەندراوی جیاجیاكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، لە سەرەتای هەڵمەتی ئەمنییەوە تا شەشەمین رۆژی ئەو هەڵمەتە، نزیكەی 98 كەسی سەر بە داعش دەستگیركراون، دەیان تۆمەتبار دەستگیركراون، خەندەقێكی زۆریش دۆزراونەتەوە.

هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 96 خێمه‌تی ناو كه‌مپه‌كه‌ی لابردووه‌، كه‌ شانه‌كانی داعش وه‌ك شوێنی مه‌شق و راهێنانیان و دادگای شه‌ریع بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ و كوشتن به‌كارده‌هێنران.

ئەو کوشتنانەی لە کامپەکەدا ڕوودەدەن، تێکچوونی دەروونی لەنێو دانیشتوانی کامپەکەدا پێکدەهێنا، بەتایبەتی ئاوارەکانی عێراق کە زۆرینە لەناو کامپەکەدا پێکدەهێنن و زیاتر لە کوشتنەکاندا دەکرێنە ئامانج، ئەمەش لە کاتێکدا حکومەتی وڵاتەکەیان لە گەڕاندنەوەی هەموویان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان دواکەوت .

پەنابەرێکی عێراقی کە پێی باش بوو ناوی بڵاو نەکرێتەوە، دەڵێت؛ بەهۆی پێداویستییە ئەمنییەکانەوە، لە دوای هاتنی بۆ کامپەکە، چەند ساڵێک لەمەوبەر، لە تیرۆر و ترس و ناڕەحەتیدا دەژی.

ئەو دەشڵێت، بە شێوەزاری ئاخاوتنی خۆی: “ئەگەر بتوانم بە پێ بچمە عێراق، دەچووم بەهۆی ئەو کارەساتەی لێرە دەژیاین”.

لە غیابی بژاردە لەبەردەمیدا، ئەو پەنابەرە دەڵێت: “ئێمە بۆ خۆمان دەترسین، و هیچ ڕێگەیەکمان نییە بۆ دەربازبوون، بەڵام ناچارین بمێنینەوە”.

ئەو پەنابەرە هاوشێوەی هەزاران پەنابەری عێراقی لە کامپەکەدا داوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی دەکات لەگەڵ پەرەسەندنی توندوتیژییەکان.

زانا عومەر، رۆژنامەنووسی خەڵکی قامیشلۆ پێی وایە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ناو کامپەکە بەس نییە.

ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە نزیكی كەمپەكە لە سنووری عێراق “هەروەها مەترسی دروست دەكات، بەتایبەتی كە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق شاهیدی خراپبوونی رۆژانەیە و پەرەسەندنی تواناكانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە بۆ دەستپێكردنی هێرش”.

مەترسی کامپەکە تەنها لە حاڵەتەکانی کوشتن نییە، بەڵکو “بۆتە ناوەندێک بۆ هەناردەکردنی جیهادییەکان بۆ دەرەوە بۆ دەستپێکردنی هێرشەکان” بەپێی بیروباوەڕی ڕۆژنامەنووسەکە.

دەشڵێت: “داعش پشت بە خۆکوژ و جیهادییەکان دەبەستێت؛ ئەوانەی بە قاچاخ لە ئۆردوگای هۆل دەبرێنە دەرەوە بۆ دەستپێکردنی هێرش و مەترسییەکەی ئێستا لە سنوورەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و عێراق تێدەپەڕێت”.

لەگەڵ شەپۆلەکانی کۆچکردن بەرەو ئەوروپا، عومەر ڕەت ناکاتەوە لە بوونی توخمەکانی داعش لەنێویاندا، ئەمەش مەترسی بۆ سەر تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست دەکات، بە وتەی ئەو ڕۆژنامەنووسە.