بۆردومانهكانی توركیا کۆبانێ و عەین عیسای بێ کارەبا كردووه
فەتاح عیسا – کۆبانێ
پێش بۆردومانی تورکیا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بۆ سهر وێستگەکانی کارەبا له رۆژئاوای كوردستان، دۆخی كارهبا بهرهو باش بوون دهچوو، بهڵام بۆردومانهكان گهیاندنی كارهبایان به تهواوی وهستاند.
مستەفا حاجی بۆزان (40 ساڵ) دانیشتووی شاری کۆبانێ، نیگهرانه بۆ دۆخی کارەبا و دەڵێت: لەم دواییانەدا دۆخی کارەبا باش بوو، نزیکەی 14 کاتژمێر كارهبا دەگەیشتە شارەکە، لە كاتژمێر یهكی پاشنیوەڕۆوە تا کاتژمێر سێی شەو، بەڵام بەئامانجگرتنی وێستگەکە و وێرانکردنی وێستگەکە لەلایەن تورکیاوە بووە هۆی بێبەشکردنی دانیشتوانی ناوچەکە لە خزمەتگوزاری کارەبا.
بۆزان بۆ نۆرس پرێس باسی ئازاری دانیشتووانی ناوچهكه دهكات بههۆی پچڕانی تەواوەتی کارەبا لە شارەکە و گوندهوارهكانی، كه زۆربەی کاروباری ژیان پەیوەندی بە کارەباوە هەیە.
لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەم مانگەدا تورکیا 89 شوێنی به 122 هێرش بۆردومان کرد 62 هێرشیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراون و 22 لەو هێرشانەش بە فڕۆکەی سەربازی ئەنجام دراون.
بۆردومانەکانی تورکیا شوێنەکانی بەرهەمهێنان و گۆڕینی کارەبا و سووتەمەنی، ناوەند و بازگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان هەروەها چوار شوێنی ئەمنی و سەربازیی سەر بە هێزەکانی حکومەتی لەخۆگرتبوو.
بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر دوو وێستگەی گواستنەوەی کارەبا لە ههرێمی فورات (بەشێکی کارگێڕی عەین عیسا، سهرین، گرێ سپی و کۆبانێ لەخۆدەگرێت) دانیشتوانی شاری کۆبانی و 360 گوندی سەر بە شارەکە و شارۆچکەی عەین عیسا و 300 گوندی له پێدانی كارهبا بێبەش کرد.
لە ساتەوەختی بەئامانجگرتنهكهی تورکیادا، عەبدولقادر بۆزان سلێمان، پاسەوانی وێستگەی کارەبا، شایەتحاڵی بۆردومانەکە بوو، لەکاتێکدا لە ژوورەکەی دانیشتبوو و گوێی لە دەنگێک بوو، کاتێکیش دەچێتە دەرەوە ئەو موشهكهی بینی کە بەر گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە لە تەنیشت وێستگەکە.
“سلێمان” بۆ نۆرس پرێس دهڵێت کە چووە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکە و لە نزیک دەرگای سەرەکی وێستگەی کارەبا وەستاوە، لەوێ “فڕۆکە بێفڕۆکەوان یەکەمین بگۆڕی کارەبای کردە ئامانج بۆ جاری دووەم لە وێستگەکەدا، دواتر دووەم بگۆڕی وێستگەکە کرایە ئامانج.
لای خۆیهوه عائیشە ناسر، هاوسەرۆکی فەرمانگەی وزە لە کانتۆنی کۆبانێ ئاماژەی بەوەدا کە بۆردومانەکە بووەتە هۆی ئەوەی وێستگەی گواستنەوەی کارەبای عەین عیسا به تهواوی له كار كهوت. خزمەتگوزاری دەربچێت.
راشیدهگهیهنێت، دانیشتووانی 660 گوندی گوندهواری کۆبانێ و گوندهواری شارۆچکەی عەین عیسا لە خزمەتگوزاری کارەبا بێبەش کراون.
ناسر بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی تورکیا وێستگەی کارەبای عەین عیسای بۆردومان کرد، دوو جار وێستگەی کارەبای کۆبانێ بۆردومان کرد، دوو بگۆڕی كارهبای کردە ئامانج کە هەریەکەیان توانای بهرههمهێنانی 30 مێگاواتیان هەبوو.
فەرمانگەی وزە لە پارێزگای کۆبانێ، زیانەکانی بۆردومانی تورکیای بۆ سەر وێستگەی کارەبای کۆبانێ بە زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 ههزار دۆلار خەمڵاندووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن بهڕێوبهری خۆسەرییهوه بڵاوكراوهتهوه، فڕۆکەکانی تورکیا بە حهوت هێرشی ئاسمانی، وێستگەکانی کارەبایان لە کۆبانێ، عەین عیسا، عامودێ، تربهسپی، قامشلۆ و دێربهسی بۆردومان کردووە و بەو هۆیەوە له كار كهوتوون.