
بەشی بەدواداچوون و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس ئاشکرایکردووە، 89 شوێن بە 122 هێرشی ئاسمانی لە لایەن تورکیاوە لە رۆژئاڤا بۆردوومان کراون، کە زۆربەیان بەر شاری قامشلۆ کەوتوون.
29 شوێنی خزمەتگوزاری و ناوچەی دانیشتووان لە قامشلۆ، 36 هێرشی ئاسمانییان کراوەتەسەر و 12 شوێنیش لە دێریک، 34 هێرشیان کراوەتە سەر، لە کۆبانێش 10 جار هێرشی کراوەتە سەر 9 پێگە.
هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بریتی بوون لە کردنە ئامانجی 9 شوێن لە تلتەمر بە 9 هێرش، لە حەسەکەش 6 شوێن بە 7 هێرشی ئاسمانی کراونەتە ئامانج.
لە مەنبیج 4 شوێن بە 4 هێرشی ئاسمانیی کراونەتە ئامانج و لە عەین عیسا 5 شوێن 5 هێرشیان کراوەتە سەر، هاوکات هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر گوندەواری باکووری حەڵەب 15 شوێنیان بە 17 هێرش کردبووە