مزگەوتی گەورەی کۆبانێ

بە کۆنترین مزگەوتی شاری کۆبانی دادەنرێت، لە ساڵی 1938 لە گەڕەکی “گومرگ” لە دیوی باکووری شارەکە لە نزیک دەروازەی سنووری لەگەڵ تورکیا دروستکراوە.

ساڵی 2014 مزگەوتەکە لەکاتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر شارەکە بۆردومان کرا و بەو هۆیەشەوە بەشێکی لەناوچوو.

لە مانگی شوباتی ساڵی 2023دا، ئەو بوومەلەرزەیەی کە ناوچەکەی گرتەوە، بووە هۆی داڕمانی بەشێک لە دیوارەکە و بەشێکی دیکەی منارەی مزگەوتەکە، بەڵام بە خێرایی نۆژەنکرانەوە.

وێنە: فەتاح عیسا