قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، هەزاران ژن لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان ڕێپێوانیێکیان ئەنجامدا.
ئەو ژنانە لە بەردەم بازنەی ئۆسمان سەبری لە شارەکەدا کۆبوونەوە و دروشمی “(ژن، ژیان، ئازادی) و دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی لە دژی ژنانیان بەرزکردەوە، هەروەها وێنەی ئەو ژنانەیان بەرزکردەوە کە بە بۆردومانەکانی تورکیا شەهید بوون.

ئەرزۆ تەمۆ، ئەندامی ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لە پێنجی ئەم مانگەوە بەیاننامەیەکمان لەگەل ڕێکخراوەکانی ژنان لە ناوچەکە بڵاوکردووەتەوە، بۆ ئەوەی بەرنامەیەک دابنێن بۆ ئەو ڕۆژە.
هەڵمەتەکە لەژێر دروشمی ( شەرەف لە جەستەی ژندا نییە، بەڵکو لە ئازادیی خاکدایە) بوو، “دەرچوون و گردبوونەوەی ئەمڕۆی ژنان ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو توندوتیژییە قبوڵ ناکەن کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت، ویستسان پەیامێک بە هەموو جیهان بنێرن کە ژنان توانای ڕووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژییەکیان هەیە”.
“تامۆ” ڕوونی کردەوە، ئەو ژنانەی کە سەرکردایەتی کۆمەڵگا دەکەن هەمیشە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، دەکرێنە ئانامج، بە چاوی خۆمان بینیمان کە چۆن ڕۆژانە ژنان لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان دەکرێن، تورکیا دەیەوێت بۆ کارانەی پەیامێک بە ژنانی کورد بگەینێت کە هەرکەسێک سەرکردایەتی کۆمەڵگا بکات و کار بۆ پەرەپێدانی بکات، ئەوە دەکوژرێت.
بەڵام دووپاتی دەکەینەوە کە لە ڕێبازەکەمان نەوەستاوین و ناوەستین،هەروەها بەردەوام دەبین لەوەی دەستمان پێکرد تا ئازادی هەموو ژنان بەدەست بهێنرێت.
لای خۆیەوە فادیە سلێمان ژنێکی دانیشتووی شاری قامشلۆیە بەنۆرس پرێسی راگەیاند، ئێمە وەک ژن ئەمڕۆ بە هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە چووینە هاتوینەتە دەرەوە بۆ ئەوەی بە یەک دەنگ بانگەواز بکەین: نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان ، واز لە کوشتنی ژن بێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە چیتر ئەو توندوتیژییە قبوڵ ناکەین کە بەرامبەرمان ئەنجامدەدرێت، پێویستە هەموو ژنان بێدەنگی خۆیان بشکێنن و بەرامبەر ئەو نادادپەروەری و توندوتیژیانە بوەستنەوە کە بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت، ژنان دەستیانکردووە بە پاراستنی هەموو کۆمەڵگا و پاراستنی خاکەکەیان شانبەشانی پیاوان”.