راوکردنی باڵندەی نێچیر، یان ئەوەی بە “باڵندەی ئازاد” ناسراوە، لە رۆژئاوای کوردستان لە خولیایەکەوە گۆڕاوە بۆ پڕۆژەیەکی بازرگانی.
هەندێک جار باڵندە بە پارەیەکی خەیاڵی دەفرۆشرێت کە دەگاتە زیاتر لە 300 ملیۆن لیرەی سوری، بەتایبەتی جۆرە دەگمەنەکانی وەک “شاهێن و شامی و گراودی”.
خەڵکی تل کۆچەر هەموو ساڵێک لە مانگی ئابەوە تا تشرینی دووەم گەشت و گەڕان بەدوای ئەو باڵندانەدا دەستپێدەکەن، کە ئەو ماوەیە باڵندەکان لە تورکیاوە بەرەو وڵاتانی گەرمتر کۆچ دەکەن و بە سوریادا تێدەپەڕن.
بەڵام گرتنی ئەم جۆرە باڵندەیە پێویستی بە ئەزموونێکی درێژخایەن هەیە، کە دەبێت لە باوباپیرانەوە بەدەست هاتبێت. وێنە: مەتین حەسەن