تورکیا زەیتی زەیتونی سوریا تاڵان ده‌كات و به‌ناوی خۆیه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهانی ده‌كات
موئەیەد شێخ – ئیدلب
فادی نەجم، تەمەن پەنجا ساڵ، پێی وایە ئەمساڵ ناتوانێت پێداویستی زەیتی زەیتون بۆ ماڵه‌وه دابین بكات، ئه‌و كه ئاوارەیه‌كی دەشتی غابه له ڕۆژئاوای حەما و نیشتەجێی شاری ئیدلبه، هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی ئەو ماددەیە لەمساڵدا، بەو پێیەی نرخی یەک كارتۆنێك (١٦ کیلۆگرام) گه‌یشتووه‌ته زیاتر لە 80 دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش نرخێکی پێوانەییە لە ناوچەیەکدا، كه زۆرترین بەرهەمی زه‌یتوونی هه‌یه .
نرخی زەیتی زەیتون لەمساڵدا لە ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان بەرزترین ئاستی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا تۆماركردووه، بەو پێیەی دوو مانگ لەمەوبەر گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و سەد دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاندبوو.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێشبینیان دەکرد لە ماوەی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می زه‌یتون فشاری به‌رزی نرخ له‌سه‌ریان کەم ببێتەوە، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانەکەی بوو، بەو پێیەی نرخه‌كه‌ی زیاتر دوو هێندە به‌راورد به ساڵی ڕابردوو به‌رزبووه‌ته‌وه، ئەمەش لە ئەنجامی هه‌نارده‌كردنی بووە بۆ تورکیا و بە قاچاخ بردنی بووه بۆ ناوچەکانی تر.
نەجم بە نۆرس پرێسی وت: زۆرێک لەو خێزانانە دەناسم کە داهاتیان سنووردارە و لە ساڵانی ڕابردوودا زەیتی زەیتونیان دەکڕی بۆ ئەوەی بە ڕاستی زەیتێكی راسته‌قینه به‌كاربهێنن، بەڵام وا دیارە ئێستا ئەو خێزانانە توانای کڕینی ئەم مادده‌یه‌یان نەماوە.
به‌هه‌مان شێوه لای خۆیه‌وه حەسەن زەواوی، كه خاوەنی باخچه‌ی زەیتونه لە ئیدلب، هۆکاری گرانبوونی نرخی زه‌یتی زه‌یتون ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هەناردەکردنی ئەو ماددەیە بۆ تورکیا و بە قاچاخ بردنی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریا له پێناو به‌ده‌ستهێنانی قازانجی زۆر.
ناوبراو به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، لەو وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه زۆرترین به‌رهه‌می زه‌یتونیان هه‌یه، وەک ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تونس و وڵاتانی دیکە، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا به ڕێژەی زیاتر لە 70% زیان به‌ر به‌رهه‌می زه‌یتونیان كه‌وتووه، ئەمەش مانای وایە کە بەرهەمهێنان بە ڕێژەیەکی زۆر کەمیکردووە لەو وڵاتانەی کە زه‌یتونیان هه‌نارده ده‌كرد.
ئاماژە بەوەش ده‌كات، تورکیا كه‌مبوونه‌وه‌ی بەرهەمهێنانی زه‌یتونی لە سەرانسەری جیهان بۆ خۆی قۆستووه‌ته‌وه و لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە دەستیکرد بە کڕینی زەیتی زەیتون بە نرخێکی زۆر لەو بازرگانانەی کە دەکەونە شاری ئیدلب و عەفرین، کە زۆرجار سەر بە گروپه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ن یان نزیکن له‌وانه‌وه.
دوای هه‌نارده‌كردنی زەیتی زەیتون بە شێوەیەکی به‌رچاو، خواست لەسەر ئه‌و به‌رهه‌مه لە ناوچەکە زیادی کرد، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەیه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو لە نرخەکهی، چونکە نرخی پاکەتێک لە 40 دۆلاری ئەمریکییەوە بۆ زیاتر لە 100 دۆلار له چەند مانگی رابردوو هه‌ڵكشا ، پاشان له سەرەتای وەرزەکە نرخه‌كه‌ی بۆ نزیکەی 85 دۆلار دابه‌زی، به‌ڵام هێشتا ئه‌م نرخه خەیاڵییە.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە، میلیشیا و حکوومەتەکانی ناوچەکە ناتوانن هەناردەکردنی زه‌یتون بۆ تورکیا ڕابگرن، کە وەک بەرهەمی خۆی به وڵاتانی جیهان دەیفرۆشێت، بەبێ ئەوەی ئاماژه به‌ناوی ئیدلب و عەفرین بکات.
دەشڵێت: زه‌یتونی ناوچه‌كه پێشتر لە ئاستی نێودەوڵەتیدا به بەرزی کوالێتییهكهی بەناوبانگ بوو، ئێستا توركیا ده‌یه‌وێت ئەو ناوبانگە بۆ خۆی بگوازرێتەوە .
لای خۆیه‌وه ڕامی حەلەبی كه لە کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی زه‌یتونی تورکیادا کاردەکات، ده‌ڵێت کۆمپانیاکە ڕۆژانە بڕێکی زۆر زەیتی زەیتون ھاوردە دەکات، وەک کرێکارانی سوریا و شۆفێرەکانیش پێمان دەڵێن ئەم ڕۆنە له عەفرین و ئیدلبەوه دێت.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كات: سه‌ره‌ڕای ئه‌مه کارەکانمان پێویستی بە دووباره له پاكهتكردنهوه و چاپكردنه‌وه هه‌یه و پێویسته بە زمانه‌كانی عەرەبی و ئینگلیزی له‌سه‌ری بنووسین ئه‌م به‌رهه‌مه دروستکراوی تورکیایه.