قامشلۆ – نۆرس پرێس
بۆردومانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سوپای توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، كه دامه‌زراوه گرنگه‌كان و ژێرخانی ناوچه‌كه‌ی كرده ئامانج زیانی زۆری ماددی و گیانی لێكه‌وته‌وه. نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به كاره‌با و نه‌وتیش به سه‌دان ملیار دۆلاریان پێویسته.
بۆردومانه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیان درووست كردووه، كه‌رتی كشتوكاڵ به‌ده‌ر نه‌بووه له‌و زیانانه‌ی به‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كه‌وتوون.
عەبدولمه‌وجود حوسێن (52 ساڵ)، جووتیارێکی خەڵکی گوندی شوتی سەر بە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستانه، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بۆردومانەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان کاریگەری زۆری لەسەر جووتیاران هەبووە، چونکە تورکیا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆردومانی شوێنه‌كانی ده‌كرد. ئه‌مه وایكرد کارەکان بوەستن، بەتایبەتی ئەو بۆردومانکردنانه لە له‌كاتی پێگه‌یشتنی چه‌ند به‌رهه‌مێك بوو .

ده‌شڵێت له‌به‌ر ترسی بۆردومانه‌كان پێمان باش نه‌بوو كرێكاره‌كان بچنه‌وه سه‌ر كار به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان. ئەو لایەنەی کە کاریگەری لەسەر جووتیاران هەبوو کارەبا بوو، تورکیاش چەند وێستگەیەکی کارەبای بۆردومان کرد و بەشێک لە كاره‌كانی ئێمه پشتی بە وزه‌ی کارەبا ده‌به‌ست بۆ کارپێکردنی مۆلیدە بۆ بیرەکان.
لای خۆیه‌وه ئیبراهیم ئیسماعیل (40 ساڵ) كه ئه‌ویش جووتیارێکی خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستانه دەڵێت: ئێمه چه‌ند به‌رهه‌مێكی سه‌وزه‌مان هه‌بوو، کاتێک تورکیا ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستانی بۆردومان كرد، ئێمە وەک جووتیاران، لە ترسی گیانی خۆمان و ئەو کرێکارانەی لەسەر زەوییەکان کار دەکەن، كاره‌كانمان راگرت، بەتایبەتی ئه‌و كێڵگانه‌ی کە کاری لێ ده‌كه‌ین لە هێڵی سنووره‌وه نزیکن .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئەگەر به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان ئاو نه‌درێن له‌ناو ده‌چن، هه‌روه‌ها لیژنەی سووتەمەنی تا ئێستا سووتەمەنی بەسەر جووتیاراندا دابەشه نەکردووە، بۆیە ده‌بێت خۆمان سووته‌مه‌نی بكڕین ئه‌مه سه‌ره‌ڕای گرانی بنه‌تۆ، لەم بارودۆخه ناچارین نرخی سەوزە و بەروبووم بەرز بکەینەوە.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ئەگەر ڕۆژانە کار بکەین، پێویستمان بە نزیکەی 30 لیتر گازۆیل دەبێت بەو پێیەی لە ناوچەی نزیک سنوورداین و زه‌وییه‌كان به‌راو نین.