چالاکوانێکی مەدەنی: گواستنەوەی هاوکاری لە رێگەی دیمەشقەوە زیان بە هەزارەها پەنابەر دەگەێنێت
قامشلۆ- نۆرس پرێس
ئەڤین شێخموس، بەرێوبەری راگەیاندنی دەزگای ئێزیدینا رایگەیاند، گواستنەوەی کۆمەک و یارمەتییە مرۆییەکان لە رێگەی حکومەتی سوریاوە بووە بە ئاستەنگ لە رێگەی زۆربەی رێکخراوە فریاگوزاری و مرۆییەکاندا لە گەیاندنی هاوکاریەکانیان، ئەمەش زیانی زۆری بە هەزارەها لە ئاوارەکان گەیاندووە لە رۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتی بەوانەی لە کامپەکاندا نیشتەجێن.
رێکخراوی ئێزیدینا، سەکۆیەکی ئەلیکترۆنییە، ئامانجیەتی کە ببێتە سەکۆی دەنگی ئێزیدیەکان لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان، هەروەها بۆ ئێزیدیانی دیاسپۆراش.
هەروەها شێخموس رایگەیاند کە هاوکاری ئایندەی ناوچەکانی سەر بە بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان زۆر لاواز دەبێت.
هەروەک داوای لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرد کە چاو بە بڕیاری داخستنی دەروازەی سنووری تەل کۆچەردا بخشێننەوە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی کەوتنەوەی کارەساتێکی مرۆیی لە کامپی ئاوارەکان و ناوچەکە بە گشتی.
شێخموس ئاماژەی بەوەدا کە بەر لە سێ ساڵ و بە هۆی بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لە لایەن مۆسکۆ و پەکینەوە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەروازەی سنووری تەل کۆچەر داخرا و بەم هۆیەشەوە زۆرێک لە رێکخراوە مرۆییەکان وازیان لە کارەکانیان هێنا و ئەمەش دەرەنجامێکی خراپی لەسەر ناوچەکە هەبوو.