دوای هه‌ر بازاڕکردنێك، سورییەکان به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان بە ( تیرۆر) وێنا دەکەن
له‌یلا غه‌ریب – دیمه‌شق
مەروە عوسمان (38 ساڵ) به‌گریانه‌وه دەگەڕێتەوە ماڵ، نیگه‌رانه بۆ منداڵه‌كانی کە ناتوانێت پێداویستییەکانی خۆراکی ڕۆژانەیان بۆ دابین بکات. ئه‌و به‌رزی نرخه‌كان به تیرۆر ده‌چوێنێت.
سورییەکان هه‌ڵكشانی نرخەکان بە تیرۆر وەسف دەکەن و هەندێکیان پێیان وایە ئەو ترسه‌ی هاووڵاتی لەگەڵ به‌رزی نرخی كه‌لوپه‌له‌كان ده‌یبینی، جیاوازی نییە لەگەڵ ئەو ترسه‌ی کە لە تیرۆر و تیرۆریستانەوە ده‌یبینی.
لە کاتێکدا هەندێکی تر له‌و باوه‌ڕه‌دان ( تیرۆر ) تەنیا له ڕشتنی خوێنی بێ‌تاوان كورت ناكرێته‌وه، بەڵکو تیرۆری ئابووری کوشندەتر و وێرانکەرترە. چونکە بەهۆی ترسی بەردەوام لە نەتوانینی دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵ و خێزان، هاوڵاتیان شه‌كه‌ت دەکات، هەروەک ئه‌و ترسه‌ی نەتوانن بیانپارێزن كاتێك بەر هێرشێکی تیرۆریستی ده‌کەون، له كاتێكدا ئەو هێرشە تیرۆریستییە له‌وانه‌یه کاریگەری لەسەریان هەبێت یاخود كاریگه‌ری له‌سه‌ریان نەبێت، لەکاتێکدا هەمووان بەهۆی ئاگری گرانی نرخەکانەوە دەسووتێن.
پلەی دووەم
ئابوریناس سامر زوهێری، (تیرۆری ئابووری) بەم شێوەیە پۆلێن دەکات کە لە پلەی دووەمدا دێت دوای تیرۆر، کە بە کوشتنی ڕۆح و جەستە کۆتایی بە ژیان دەهێنێت، لە کاتێکدا تیرۆری ئابووری کار لەسەر کوشتنی ئارەزووی ژیان دەکات .
به‌م پۆلێنكردنه، هەر کەسێک ببێتە هۆی دابەزینی بەرهەمی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان و خۆراک بە (تیرۆریست) داده‌نرێت.
هەرکەسێک بەشداری بكات لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیره‌ی سوری و ببێته هۆی دابەزینی توانای کڕین به لیره‌ی سوری (تیرۆریستێکی ئابووری)یه.
ئەو ئابووریناسە، دەشڵێت، هەرکەسێک لە ناوەندەکانی بڕیاردانی ئابووری و داراییدایە و بەرژەوەندی خۆی لەپێش بەرژەوەندی گشتی داده‌نێت و بەشداری لە دەرکردنی بڕیار لە سیاسەتی ئابووری و داراییدا ده‌كات، کە زیانی گەورەی بە ئابووریی نیشتمانیی و لیره‌ی سووری بگه‌یه‌نێت ده‌بێـته هاوبەشی تیرۆری ئابووری، له‌وانه هه‌ر بڕیارێك ببێتـه هۆی پاشه‌كشه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی و هه‌نارده‌كردن، دواتر ببێتـه هۆی داخستنی زۆرێک لە کارگە و شوێنه بازرگانییه‌كان.
بۆیە هەرکەسێک بووبێتە هۆی داخستنی کارگەیەک یان فرۆشگایەک، یان بەشداری کردبێت لە درووستكردنی ئاستەنگی لە كردنه‌وه‌ی کارگەیەکی نوێ بۆ دامەزراندنی كه‌سانی بێكار و زیادکردنی بەرهەمهێنان، هاوبه‌شن لە تیرۆری ئابووری.
سامر زوهێری هەموو رێكاره‌كانی حکومەتی سوریا بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان بە شکستخواردوو ناوده‌بات، چونکە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی نرخەکان. ناوبراو پێی وایه نرخدانان دەبێت بۆ ئەو یاسایە جێبهێڵرێت کە لە هەموو بازاڕەکانی جیهاندا بە یاسای خستنه‌ڕوو و داواكاری دیاری بکرێت.
دزینی پارەی گشتی
زوهێری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات زۆر بڕیار هه ن که ده توانرێت ئه‌نجامه‌كانیان به “تیرۆر” وێنا بکرێن، له نێویاندا ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌شداربوون له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه به دۆلار که له پیشه سازی و بازرگانیدا به‌كارده‌هێنران، هه‌روه‌ها لیستی ئه‌و ماددانه‌ی هاورده کردنیان قه‌ده‌غه‌كراوه، بوونه‌ته هۆکاری به‌رده‌ست نه‌بوونی کەرەستەی خاو بۆ بازرگانی.
ئه‌م ئابوریناسە ده‌ڵێت هەموو ئەوانەی کە سامانی گشتییان دزیوە، كه ژماره‌شیان زۆره، هاوبەشی تیرۆری ئابوورین و ترس لە دڵی سورییەكاندا دەچێنن.