توركیا سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق سه‌باره‌ت بۆ له‌ناوبردنی هه‌سه‌ده
ئیدله‌ب-نۆرس پرێس
رۆژێك تێناپه‌ڕێت به‌رپرسێكی توركیا سه‌باره‌ت به ئاسایییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیه‌شق و ئه‌نكه‌ره لێدوان نه‌دات، دوێنێش میدیاكانی توركیا پێنج مه‌رجی ئاشكراكرد وه‌ك مه‌رجی ئاڵوگۆڕكراو له نێوان هه‌ردو وڵات و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
مه‌حمود حه‌مزه، ئه‌كادیمی و شاره‌زای سیاسی، پێیوایه، پێویسته لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا له پێویستی ئاشته‌وایی و چاره‌سه‌ریی له‌گه‌ڵ رژێمی دیمه‌شق له دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رژێم جیابكرێته‌وه.
حه‌مزه بۆ نۆرس پرێس ده‌ڵێت، گه‌لی سوریا دژ به رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ستان، بۆیه پێویسته ئه‌وه له په‌یوه‌ندی توركیا به رژێمی سوریاوه جیابكرێته‌وه.
ده‌ستپێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌تی
حه‌مزه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، توركیا خاوه‌نی سه‌روه‌رییه‌تی خۆیه‌تی و سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌رزش و ئه‌جێندای هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه‌و له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێت.
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه پێیوایه، هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هه‌یه له نێوان توركیا و رژێمی ئه‌سه‌د، له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش هه‌ندێك لێدوان هه‌یه، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تایی و نیمچه‌یین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێده‌خوێنرێته‌وه كه گفتوگۆ و دانوستانی قوڵ و جدی نییه بۆ ئاشته‌وایی.
رۆژنامه‌ی ،” Türkiye Gazetesi”، دوێنێ هه‌ینی پێنج داواكاری له نێوان ئه‌نكه‌ره‌و دیمه‌شق بۆ سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیی له نێوان هه‌ردو وڵات‌دا خستوه‌ته‌ڕو كه له‌لایه‌ن سوریاوه خراوه‌ته‌ڕو بۆ ئه‌وه‌ی توركیا جێبه‌جێیان بكات بۆ سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی، گێڕانه‌وه‌ی پارێزگای ئیدله‌ب بۆ سه‌ر دیمه‌شق یه‌كێكه له داواكارییه‌كان.
له‌سه‌روی داواكارییه‌كانی توركیاشه‌وه پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان و “یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل” دێت به ته‌واوه‌تی.
ته‌واوكردنی پرۆسه‌كانی ته‌واوكاری سیاسی و سه‌ربازی له نێوان ئۆپۆزسیۆن و دیمه‌شق و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامانه‌ی په‌نابه‌ران چه‌ند داواكارییه‌كی ترن.
حه‌مزه ده‌ڵێت، توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌زانرێت و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته باسی ده‌كه‌ن، خه‌می گه‌وره‌یان پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیایه، هه‌مو سه‌رنجیان له‌سه‌ر دروخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتییه له‌ناوچه‌كه‌و دورخستنه‌وه‌یانه له سنور.”
به وته‌ی ئه‌و “په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رژێم شتێكی تره، چه‌ندین دۆسیه‌ی ئاڵۆز هه‌ن، كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیش دروست ببنه‌وه له نێوان ئه‌نكه‌ره‌و دیمه‌شقدا.”
رونیشیكرده‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و چاره‌سه‌ری سیاسی له وڵات‌دا له‌و بابه‌تانه‌ن پێویست ده‌كات وه‌ك گۆڕانكاری له ژێرخانی رژێمدا بێته ئارا.
هاوكات به دوریشی زانی رژێمی سوریا سازش بكات، چونكه پێیوایه به‌هۆی پشتیوانی روسیا‌و ئێرانه‌وه سه‌ركه‌وتوی شه‌ڕه‌كه‌یه.
زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره
حه‌مزه ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رژێمی سوریا‌و توركیا وه‌شاندنی گورزه له هه‌سه‌ده‌و له‌وانه‌یه مانۆڕێك یاخود پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بهێنرێته ئارا بۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر روداوه‌كانی سوریا.
بۆیه توركه‌كان، باس له‌وه ده‌كه‌ن نیه‌ت و ئاراسته هه‌یه به‌ڕوی ئاشته‌وایی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردو وڵات” به‌ڵام، “كاتێك توركه‌كان باسیان له‌مه كرد، گه‌لی سوریا له 30 شوێن خۆپیشاندانیان كرد‌و ئه‌و لێدوانانه‌ی توركیایان ره‌تكرده‌وه.
حه‌مزه پێیوایه، “زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌م دۆخه‌دا هه‌سه‌ده ده‌بێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا پشتیان تێده‌كات و ئه‌وه‌ش زۆر رونه، روسیاش له‌گه‌ڵ توركه‌كان هاوكار ده‌بن.”
ئه‌وه‌شی وت، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت دانوستانه‌كانی نێوانیان رێكه‌وتنێكی دیاریكراوی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، چونكه توركیا هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌نجامنادات به مه‌رجی ئه‌وه نه‌بێت، روسیا، هه‌سه‌ده له سنوره‌كانی باكوری سوریا دورنه‌خاته‌وه.
مه‌حمود حه‌مزه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “هه‌موان بازرگانی به كارتی هه‌سه‌ده‌وه ده‌كه‌ن، وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك روسیا‌و ئه‌مه‌ریكا و رژێم به‌كاری دێنن.”