ماتەمینی

دیمەنەکانی داخستنی دوکانەکان لە شاری قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، وەک ماتەمینی بۆ گیانی 29 شەهیدانی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤا.

بەڕێوبەریی خۆسەریی سێ رۆژ ماتەمینی لە ناوچەکانی خۆی، وەک رێزێک بۆ گیانی ئەو قوربانیانەی کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئەم دواییەی تورکیا شەهید بوون، راگەیاند.

رۆژی 8ی ئۆکتۆبەر، تورکیا ناوەندێکی مەشق و راهێنانی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی لە شاری دێریک لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد.

ئەم هێزانە پاڵپشتی و مەشق و راهێنان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە وەردەگرن، هەروەها سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن، کە کار بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایش دەکەن لە ناوچەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی لە رۆژئاوای کوردستان.