قامشلۆ- نۆرس پرێس
بۆچون و هەڵوێستە سیاسییەکان سەبارەت بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی جیاوازن، كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌و كاره پێویستی بهکۆدەنگی عەرەبی ده‌بێت، كه له ئێستادا فه‌راهه‌م نه‌بوه.
دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی 2011، لە دوانزەی تشرینی ئه‌و ساڵه ئەندامێتی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی هەڵپەسێردرا، ئەمەش دوای بڕیارێكی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی هات و بڕیاری ئه‌وه‌یان دا ئه‌ندامێتی سوریا هه‌ڵپه‌سێرن تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ند ده‌بێت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بییه‌وه.
نوێنەری سوریا لە کۆمکار لەوکاتەدا بڕیاره‌كه‌ی به “نایاسایی و پێشێلکردنی میساق و په‌یڕه‌وی ناوخۆ” وەسفکرد.
پرسی گەڕانەوەی سوریا بۆ شوێنی خۆی لە کۆمکاری عەرەبی، نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە کۆبونەوە هاوبەشەکانی عەرەبی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی بە هێمنی خۆیان بەڕوی سوریادا دەکەنەوە، لەوانەش “ئیمارات، عومان، جەزائیر و چه‌ند وڵاتێكی دیکەی عەرەبی”، بەڵام هیچ کام له‌و وڵاتانه داواکارییەکی فەرمییان پێشکەش بە ئەمینداریەتی گشتی کۆمکاری عەرەبی نەکردوە بۆ گەڕانەوەی دیمەشق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له تشرینی دوه‌مدا جه‌زائیر لوتكه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
لە ساڵانی ڕابوردودا چه‌ند وڵاتێكی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق لە ئاستە جیاوازەکاندا گەڕاندەوە، له نمونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش ئیمارات، عێراق، میسر، بەحرەین و ئوردن هه‌بون، چه‌ند وڵاتێكی ئەوروپیش نیازی خۆیان بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە دیمەشق خسته‌ڕو.
له كۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب، كه دوێنێ شه‌ممه له به‌یروت به ڕێوه‌چو و لایه‌نی سوری ئاماده‌ی نه‌بو، ڕۆژنامه‌نوسان پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریایان بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی وروژانده‌وه.
وەزیری دەرەوەی جەزائیر دوای كۆبونەوە ڕاوێژكارییەكە لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “وڵاتەكەی لاری نیە له گەڕانەوەی سوریا‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كورسی خۆی لە كۆمكاری عەرەبی.”
لەبارەی كۆبونەوەكەشەوە عەبدوڵا بوحەبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان رایگەیاند: “ئێمە پشتیوانی لە گەڕانەوەی سوریا بۆ كۆمكاری عەرەبی دەكەین، هیوادارین بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا بەشداری لە كۆبونەوەی لوتكەی عەرەبی بكات كە لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە كۆدەنگی عەرەبی هەیە.”
لە پانزەی ئاداری ساڵی رابوردودا، ئاژانسی “سپۆتنیك” لە زاری مەحمود خەلیفە، راوێژكاری سەربازی سكرتێری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، گەڕانەوەی سوریا بۆ شوێنی خۆی لە كۆمكارییەكە نزیكدەبێتەوە.
به وته‌ی خه‌لیفه، “بیرۆکە هەیە بۆ گەڕانەوەی سوریا‌و ئه‌وه‌ش نزیكه، كورسییه‌كه هەڵنەوەشاوەتەوەو سڕ كراوه تا هەندێک مەرجی دیاریکراو له ناوخۆی سوریا‌و چوارچێوه‌ی عه‌ره‌بی به ده‌ستدێت.”
هه‌رچی له سوریاشه به وته‌ی فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه، زۆر گرنگی به‌وه ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه كۆمكارهكهو وتویه‌تی، “کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌زگایه‌که عه‌ره‌ب تێیدا کۆده‌بێته‌وه، تائێستاش هیچ کام له ئامانجه‌کانی نه‌پێكاوه”.
په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵوێسته‌كان
لەمدواییانەدا هەوڵەکانی ڕوسیا بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ شوێنی خۆی لە کۆمکار به‌دیاركه‌وت و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، سێرگی لاڤرۆڤ، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە چواری نیسانی ڕابوردو لەگەڵ وەزیرانی گروپی وەزاری عەرەبی لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا بەڕێوەچو، هیوای خۆی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ده‌ربڕی.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا پرسی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بە زوترین کات چارەسەر دەکرێت.
لە سەرەتای مانگی ئاداردا، ئەحمەد ئەبو غەیت، سکرتێری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی وتی، گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری و ئامادەبونی لە لوتکەی داهاتو لە جەزائیر پەیوەستە بە کۆدەنگی عەرەبی و وەڵامی دیمەشق بۆ هەڵوێستە پێشنیارکراوەکانی عەرەب.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوتوێکردنی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بۆ پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی جێدەهێڵرێت.
کۆبونەوەکانی ڕاوێژکاری
لە کۆتایی مانگی رابوردودا، ئەبوغەیت رایگەیاند، چەند مانگی داهاتو هەوڵ دەدرێت بەرەو بەشداریکردنی سوریا لە لوتکەی عەرەبی کە لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت.
وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی لە سێی مانگی ئاداری رابوردودا لەسەر گرێدانی ئه‌و رێککەوتنه كۆنگییان بۆ دروست بو له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیارێکی جەزائیر بۆ بەڕێوەچونی لوتکەكه لە یەکەم و دوەمی مانگی تشرینی
دوه‌می داهاتو.
ئەبوغەیت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “جەزائیر” ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، “بەشداریکردنی سوریا لە لوتکەی عەرەبی لە ڕێگەی کۆدەنگییەکی گەورەی عەرەبەوە ئەنجام دەدرێت.”
بەڵام حسام زەکی، یاریدەدەری غه‌یت وتی، “ئەم پرسە پێش و پاشی لوتکەی عەرەبی ناتوانرێت چارەسەر بکرێت”.
زەکی ئاماژەی بەوەشدا، “پرسی گەڕانەوەی سوریا بۆ شوێنی خۆی لە کۆمکاردا پێویستی بە چڕکردنەوەی ڕاوێژ هەیە لەكاتێكدا کۆدەنگی لەنێوان ئەندامهكانیدا به‌دیناكرێت.”