عێراق؛ ئاسۆی ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌سه‌ر داوای كازمی ده‌ركه‌وتوه
سلێمانی-نۆرس پرێس
ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی “گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی” له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كانه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت، تا ئێستاش هیچ لێدوانێك له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه نه‌دراوه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن تێیدا، یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی.
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوایكرد هەمو هێزە سیاسییەکانی وڵات رۆژی چوارشەممە لە کۆشکی حکومەت کۆببنەوە بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆی جدی بکەن له پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئێستای عێراق.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له میدیا عێراقییه‌كاندا له زاری به‌رپرسانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی-ییه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، سبه‌ینێ ئه‌و پێكهاته‌ی شیعه به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی كازمییه‌وه ده‌چن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باسیان لهوهكردوه، مسته‌فا كازمی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه موقته‌دا سه‌در، یاخود كه‌سێك به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار ببێت.
وابڕیاریو رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو ره‌وتی سه‌در خۆپیشاندانێكی “بێ وێنه”ی ملیۆنی ئه‌نجامبدات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا موقته‌دا ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی دواخست به پاساوی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س بیقۆزنه‌وه بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی.
به‌گوێره‌وه‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان بۆ میدیاكان، به مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ره‌وتی سه‌در و هه‌ماهه‌نگی، هه‌ماهه‌نگی ده‌ستبه‌رداری محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌بێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه هه‌ماهه‌نگی ناوی هه‌ریه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادی و عه‌بدولحسێن عه‌بتان بخه‌نه‌ڕو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
دوێنێ سێشه‌ممه سایتی “میدڵ ئیست ئای” به‌ریتانی له راپۆرتێكدا نهێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی سه‌درییه‌كانی بۆ گرتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكراكرد.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كرا، پاش گرتنی یه‌كه‌می بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌در له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوه پاشه‌كشه بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كیان پێگه‌یشتوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كردوه به به‌شداری سودانی، ده‌ستبه‌جێ و خێرا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌و كۆبونه‌وه نهێنییه‌دا، سه‌ركرده‌كانی هه‌ماهه‌نگی رێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دژه تیرۆر و كۆمپانیای سۆمۆ پاش پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئه‌مه‌ش سه‌دری زۆر توڕه كردوه‌و بڕیاری گرتنه‌وه‌ی بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه نهێنییه، سایته به‌ریتانیه‌كه نوسی، كات و شوێنه‌كه‌ی نازانرێت، به‌ڵام له مانگی ته‌موزدا بوه‌و له به‌غدا كراوه، هادی عامری و حه‌یده‌ر عه‌بادی تێیدا به‌شدار نه‌بون و به‌شێك نه‌بون له مامه‌ڵه‌كه.
له راپۆرته‌كه‌دا به‌رپرسێكی عێراقی كه ناوی نه‌هێنراوه وتویه‌تی، “ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی سه‌ركرده‌كانی هه‌ماهه‌نگی، مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌بوه سه‌در له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ریشه‌كێش بكه‌ن.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدرا، ئه‌مه‌ریكییه‌كان زانیارییه نهێنیه‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یان بۆ سه‌در دزه پێكردوه چونكه به مه‌عقولی نازانن گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ست به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دژه تیرۆردا بگرن.
ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌دره‌وه گیراوه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كۆتا داواكارییانه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی-ش كه سهرحهم لایه‌نه شیعه‌كان جگه له ره‌وتی سه‌در له خۆده‌گرێت، له‌پاش كشانه‌وه‌ی فراكسیۆنی سه‌دری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بون به زۆرینه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان حكومه‌ت پێكبهێنن. هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له 10-10-2021 دا ئه‌نجامدرا به‌هۆی هه‌ڵایسانی خۆپیشاندان له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019 له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غداو سه‌رجه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی تر له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بۆ داوای خزمه‌تگوزاری و چاكسازی و گۆڕینی حكومه‌ت و كۆتاییهێنان به پشكپشكێنه‌ی سیاسی