ئەمریکا چۆن مامەڵەی لەگەڵ ئالۆزییەکانی دێرەزوور کرد؟
ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
بەدرێژایی رووداوەکانی پارێزگای دێرەزوور، ئەمریکا چەندین لێدوانی لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری سەبارەت بە ئالۆزییەکان داوە، بەڵام واشنتۆن کە هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەری دژی داعشدا و رووداوەکانی دێرەزوور بە جددی وەرنەگرت.
واشنتۆن لە سەرجەم لێدوان و بەیاننامەکانیدا، تەنیا جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و درێژەدان بە پشتیوانییەکانی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەری دژی داعش کردەوە.
دە رۆژ لەمەوبەر “هەسەدە” هەڵمەتێکی ئەمنیی بۆ لەناوبردنی شانەکانی “داعش” لە دێرەزوور دەستپێکرد، هەڵمەتەکە پەرەی سەند و سەرکردەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لەخۆی گرتەوە و بووە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ناوخۆیی و دەرەکی.
دووپاتکردنەوەی پاڵپشتیکردن
چەند رۆژێک دوای ئۆپەراسیۆنەکەی “هەسەدە”، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، تەنها پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ شکستپێهێنانی داعش لە سوریا دوو دووپاتکردەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی بەردەوام دەبن لە چاودێری وردی رووداوەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، “هەروەها سەرنجیان لەسەر کارکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دەستەبەرکردنی شکستی هەمیشەیی داعش، وەک پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.
روونیشیکردەوە، لادان لە رووبەرووبوونەوەی “داعش” دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئەو رێکخراوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا گوتی، “دەبێت توندوتیژییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بوەستن و دووبارە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەردەست بکرێت”.
لە 3ی ئەم مانگەدا، هێزی هاوپەیمانان، داوای کرد دۆخەکە زیاتر ئالۆز نەبێت، چونکە ناسەقامگێری دەبێتە هۆی ئازاری دانیشتوانی دێرەزوور.
داوەکاری سنووردارکراو
هاوپەیمان نێودەوڵەتی، داوای “دەستبەجێی وەستاندنی” پێکدادانەکانی کرد و گوتی: “هەندێک لایەن بەڵێنی پاداشتی زۆر دەدەن، بەڵام تەنها نەهامەتی و ئازار بۆ خەڵکی ناوچەکە دەهێنن”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هاتووە “لە کاتێکدا ئێمە هەڵوێستی خۆمان بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەپارێزین، داوا لە هەموو هێزەکان دەکەین دەستبەجێ شەرەکە رابگرن و بگەینە چارەسەرێکی ئاشتیانە کە رێگەخۆشکەر بێت تا سەرنجمان لەسەر ئامانجی هاوبەشمان بێت لە شکستی بەردەوامی داعشدا”.
هەر لەو رۆژەدا ئیتیان گۆڵدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لیوا جۆیڵ فۆیل، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی “توانای پۆڵاین”، لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و سەرکردە هۆزەکانی دێرەزۆر لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کۆبونەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق، لە رێگەی هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، لایەنەکان لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی داوەکارییەکانی دانیشتوانی دێرەزوور و مەترسییەکانی دەستوەردانی دەرەکی لە دێرەزوور رێککەوتوون.
لەو کاتەدا گۆڵدریچ و فۆیل جەختیانکرد لە سەر بەردەوامی هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دەستەبەرکردنی شکستی هەمیشەیی داعش لە سوریا.
دوێنێ، سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هەسەدە بۆ بەردەوامبوون لە تێکشکاندنی داعش و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری، و رووداوەکای دێرەزوور دبنەوە هۆکار بۆ ئەوەی دووبارە داعش خۆی بەهێز بکات.
تەنها چاودێریکرن
جەنەراڵ پات رایدەر، سکرتێری رۆژنامەوانی پنتاگۆن، رایگەیاند، کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەردەوامبوون لە شکستپێهێنانی داعش و گەرەنتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری.
هاوکات ڤێدانت پاتێل، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمرۆ چوارشەممە هۆشداری دا، لەوەی لایەنی دەرەکی دەستوەردانی رووداوەکانی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا بکات، و جەختی لەسەر هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد.
ڤێدانت پاتێل، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریکا هۆشداری داوە لە “مەترسیەکانی دەستوەردانی دەرەکی”، کە ئەو لایەنانەن پابەند نین بە هەوڵەکان بۆ شکستپێهێنانی داعش.