هەرەشە لەو رۆژنامەنووسان دەکرێت کە رازی نەبوون ببنە بەشێک لە رووداوەکانی دێرەزوور

زانا عەلی – رەقە

ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانەی کە بەشدارییان لە هاندانی چەک هەڵگرتن و شەڕ لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە دێرەزوور نەکردووە، لەلایەن ئەو کەسانەی کە رۆڵیان هەبووە لە ئالۆزییەکانی پارێزگای دێرەزوور، هەرەشەیان لێدەکرێت.

لە 27 ئابی رابردوو، “هەسەدە” هەڵمەتێکی ئەمنی بە ناوی “چەسپاندنی ئاسایش” لە دێرەزوور راگەیاند، بۆ لەناوبردنی شانەکانی  داعش و ئەوانەی دەستیان لە تاوان و پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە دانیشتوان هەیە، دەستپێکرد.

لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەسەدە، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئۆپەراسیۆنەکە “ئامانجکراوە” و لەسەر داواکاری شێخی هۆزەکان دێت، “بە مەبەستی لەناوبردنی تیرۆر و نەهێشتنی سەرچاوەکانیان”.

“هەسەدە” هەڵمەتەکەی بە دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر ناسراو بە “ئەبو خەولە” و کۆمەڵێک لە شوێنکەوتوانی دەستیپێکرد، دواتریش هەسەدە رایگەیاند کە “ئەبو خەولە” پەیوەندی لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکان دەکات، و تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی سەرپێچی.

دوای ماوەیەکی کەم لە دەستگیرکردنی ئەوانەی دەستیان لە پێشێلکاری و سەرپێچیکارانی پەیرەوی ناوخۆی “هەسەدە”دا هەبووە، هەوڵیاندا دانیشتوانی دێرەزۆر، و ئەندامانی خێڵەکان، لە دژی “هەسەدە” لەسەر بنەمای نیشتمانی کۆبکەنەوە، هەرچەندە زۆربەی ئەندامانی هێزەکانی هەسەدە لە دێرەزوور عەرەبن.

هەرەشەی خیانەت

ئەحمەد محەمەد، رۆژنامەنووسێکە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، لە رێگەی ستوری وگروپەکانی “واتس ئاپ”  پەیامێک بۆ خەڵکی ناوچەکە بنێرێت، بۆ ئەوی نەبن بەشێک لە هەوڵانەی تێکدانی دۆخی ناوچەکە، بەڵام ئەو ترسی ئەوەی هەبوو بە تۆمەتی خیانەت تۆمەتبار بکرێت.

ئەو رۆژنامەنووسە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە کەسێک کە ناکۆکییەکی کۆنی لەگەڵت هەبێت بتکوژێت، بە بیانووی ئەوەی من رۆژنامەنووسی سەر بە “هەسەدە”م.

رۆژنامەنووس ئەحمەد محەمەد، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کە گرژییە ئەمنییەکان دەستیپێکرد، وەک ئەوەی هەموو شتێک پلانی بۆ دانرابێت، ژمارە دەرەکییەکان دەستیانکرد بە دروستکردنی گروپ لەسەر “واتس ئاپ”، ژمارەی دانیشتووانیان بۆ زیادکرد و لینک فیدیۆ تایبەت بە هەلگرتنی چەک لە دژی هەسەدە بڵاویاندەکرد، ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت، “زۆربەی بڵاوکراوەکان بریتین لە شەرکردن لەگەڵ کورد بە بەکارهێنانی “دەستەواژەی ئیسلامی”.

ئەو رۆژنامەنووسە باس لەوە دەکات کە زۆربەی پەیامەکانی گروپەکانی “واتس ئاپ” ئەوە بوون، “کورد مولحیدن، لەناویان ببن بەرازن”.

رۆژامەنووسەکەی دێرەزوور دەلێت، وا دیارە هەموو شتێک پێشوەختە رێکخرابوو، دەستکرا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کۆنەکان بە شێوەیەکی هەرەمەکی و بانگەشەی ئەوە دەکرا کە لە “خێڵە عەرەبییەکان و لە دژی هەسەدە شەر دەکەن”.

“محەمەد” دەشڵێت: ئەدمینێکی یەکێک لە پەیجەکانی فەیسبووک کە رۆڵێکی نەرێنی گەورەی هەبوو لە گەورەکردنی دۆخەکەدا، پەیوەندی پێوەکردم و پێی وتم، “ئێوە میدیایی سەر بە کوردن، دوای گفتوگۆیەکی دوورودرێژ لە نێوانماندا، پێی وتم کە خێڵەکان لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکەن”.

لە چەند رۆژی رابردوودا ئەکاونتەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و پەیجەکانی سەر بە حکومەتی سوریا تۆماری ڤیدیۆیی و وێنە و هەواڵیان بڵاوکردۆتەوە کە بە وتەی خۆیان لە چوارچێوەی ئەو رووبەرووبوونەوانەدا روویانداوە کە لە گوندەواری دێرەزۆر روویانداوە.

بەڵام پلاتفۆرمی”True” کە تایبەتە بە ناوەرۆکی چەواشەکارانە و بەدواداچوونی هەواڵی ناراست، ئاشکەرایکرد کە زۆربەی ڤیدیۆکان کۆنن و پەیوەندیان بە روداوەکانی دێرەزووەوە نین.

دەرکەوت کە زۆرێک لە ئەکاونتەکان هەواڵ و وێنە و ڤیدیۆی چەواشەکارانەیان بڵاوکردۆتەوە، لەوانە ئەوەی کە پەیجی “تل براک جەزیرە سوریا” بڵاویکردۆتەوە، کە (56 هەزار کەس) لایکی هەیە، لە پۆستێکدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە مەزلوم عەبدی ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد، بە خێرایی دەستوەردان بکات، چونکە هێزەکانی ناتوانن دۆخەکە کۆنترۆل بکنەوە.