جقجق لە قامیشلۆ.. لە ئاوێکی سازگارەوە بۆ شوێنی کۆبوونەوەی خاشاک
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئینجیل کسپار (70 ساڵ)، دانیشتووی شاری قامیشلۆیە، بە باشی دۆخی ڕووباری جاقجەق زیاتر لە 50 ساڵ لەمەوبەری لەبیرە، ئەو کاتەی کە ئاوەکەی دەخورایەوە و لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ کاروباری ماڵان بەکاریاندەهێنا، هەروەها هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی لێی ئاودێری دەکرا.
دۆخی ئەمڕۆی ڕووبارەکە تەواو جیاوازە لەو دیمەنە، دوای ئەوەی دانیشتوان و خاوەن دوکانەکانی نزیک بە رووبارەکە، پاشماوەکانیان فڕێدایە ناو ڕووبارەکەوە، ئەمەش بۆتە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی پیسبوونی شارەکە.
ڕووبارەکە بووەتە شوێنێک بۆ زبڵدان، بۆنی ناخۆشی لێدێت و کۆمەڵێک کیسی نایلۆن و زبڵ و خاشاک تێیدا کۆدەبنەوە، ئاوەکەی وەستاوە و ڕەنگەکەی مەنگ و ڕەشباوە، ئەمە جگە لە بڵاوبوونەوەی زۆری مێروو و ڕەوە مێشوولە و مێش کە بە درێژایی ڕێڕەوی روبارەکەدا بە شارەکەدا، بڵاودەبنەوە.
بە پێچەوانەی ئەوەی لە ڕابردوودا بووە، بەهۆی بۆنەکەیەوە، دانیشتووان بە خێرایی بەلایدا تێدەپەڕن، و ئەو خاوەن دوکانانەی لێی نزیک بوون لەوێ گواستویانەتەوە.
رووباری جقجق مەودای زیاتر لە 100 کم دەبڕێت پێش ئەوەی بڕژێتە ناو رووباری خابورەوە لە گوندەواری حەسەکە.
ڕووبارەکە لە تورکیاوە دەچێتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستانەوە و تورکیا زێرابەکانی خۆی تێدەڕێژێت و دانیشتوانی شارەکەش هێندەی تر زیادی دەکات، چونکە گامێش لە کەنارەکانیدا بەخێو دەکرێت و پیسی و پاشماوەی بێشومار بەجێدەهێڵێت.
بانگەشە بۆ چارەسەری ڕیشەیی
سهرهڕای ئهو ههڵمهتهی شارهوانی گهل له قامیشلۆ بۆ خاوێنكردنهوهی ڕهوتی ڕووبارەکە ئهنجامی دهدات، پاشهڕۆكان بهخێرایی دهگهڕێتهوه و له ئاودا كۆدهبێتهوه، بهبێ ئهوهی هیچ ڕێوشوێنێكی جددی بۆ سنوورداركردنی ئهمه بگیرێتەبەر.
هەروەها گلدانەوەی ئاوی ڕووبارەکە لەلایەن تورکیاوە لە زەویەکانی و رشتنی کەناڵەکانی ئاوەڕۆ بۆ ناو ڕووبارەکە، سەرچاوەیەکی تری پیسبوونی رووبارەکەن.
سیتا ئارۆیان تەمەن 65 ساڵ، دانیشتووی شاری قامیشلۆیە و ماڵەکەی لە نزیک ڕووباری جقجقە، گلەیی لە بڵاوبوونەوەی مشک و مار و مێروو دەکات، کە بووەتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی پێستی ئەندامانی بنەماڵەکەی.
ئەو ژنە دەڵێ: “لە ژیانمدا ڕووبارێکی ئاوا پیسم نەدیوە، هەرکەسێک بەلایدا تێدەپەڕێت، پیسی و پاشماوە فڕێدەدات وەک ئەوەی شوێنێک بێت بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاک نەک ڕووبارێک.”
بنەماڵەکەی لە هاویندا بەهۆی بۆنی ڕووبارەوە ناتوانن هەواگۆڕکێی ژوورەکانیان بکەن، چی بە کردنەوەی پەنجەرەکان بێت یان خەوتن لە دەرەوە.
جقجق كه سهرچاوهیهكی سهرهكی بوو بۆ ئاودێری كردنی زهوییهكان بهدرێژایی رێڕهوی خۆی، بههۆی پیسبوونەکەی، چیتر بۆ ئاودانی بهروبوومهكان شیاو نییه.
ئیبراهیم قادۆ (50 ساڵ)،دەڵێ، شارەوانی سەرچاوەی کێشەکەیە، ئەوانیش وەک ئەوانەی پێش خۆیان، پێیوایە دەبێت جار جار بنی ڕووبارەکە پاک بکرێتەوە نەک ساڵانە جارێک.
ئەو پیاوەی تەمەنی پەنجا ساڵە و خاوەنی دوکانێکە لە نزیک ڕووبارەکە، نکۆڵی لەوە نەکردووە خاوەن دوکانەکان پاشماوەکانیان فڕێداوەتە ناو ڕووبارەکە، داوای لە شارەوانی کردووە “چارەسەری ڕیشەیی” بۆ ئەو کێشەیە بدۆزێتەوە.
خەڵک هاوکاری نین
لە كاتێكدا دانیشتووان و خاوەن دوكانەكانی نزیك جقجق رەخنە لە شارەوانی دەگرن بەهۆی پاكنەكردنەوەی رووبارەكە، بەڵام شارەوانی هەندێك بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی ئەو دانیشتووانەی كە “هاوكار نین” و بەردەوامن لە زبڵ فڕێدان بۆ ناو رووبارەکە.
ئارین هادی، هاوسەرۆکی شارەوانیی گەل لە قامیشلۆ دەڵێت، تابلۆیان داناوە بۆ رێنومایی کردنی دانیشتووان لە گرنگی پاک ڕاگرتنی ڕووبارەکە و شارەکە، هەروەها دەفری زبڵیان داناوە بۆ ئەوەی پیسی تێدا فڕێ بدرێت، “بەڵام ئەمەش هیچ ئەنجامێکی نەبوو، چونکە دانیشتووان هاوکاری شارەوانی ناکەن و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ ناگرن.”
بە وتەی هادی ، جاروبار شارەوانی لە دەوروبەری ڕووبارەکە دەرمانی مێروکوژ دەڕشێنێت، بەڵام ئەمەش لە بەر بەرزی پلەکانی گەرما و خێرا زاوزێی مێرووەکان بێهودە دەردەکەوێت.
بە وتەی کاربەدەستەکە، شارەوانی پلانی هەیە پەرژین و شۆستە لە دەوری ڕووبارەکە دروست بکات و دار بچێنێت، “بۆ ئەوەی پیسی فڕێ نەدرێتە ناویەوە”، بەڵام هێشتا گومانیان هەیە کە ئەم پلانە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە تەواوی.
ئەحمەد رەفیعە، خاوەنی دوکانێکی شیرینی دەڵێت، بەهۆی نزیکی لە رووبارەکەوە فرۆشی دوکانەکەی دابەزیوە و زۆرێک خۆیان لە کڕین بەدوور دەگرن لەو، پێیان باشە لە فرۆشگاکانی دوور لە رووبارەکە بکڕن، لە ترسی ئەوەی بەرهەمەکان پیس بووبن.
فرۆشیارەکە بەدووری نازانێت کە دوکانەکەی بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی تر، بەهۆی کەمبوونەوەی کڕیارەکانی و زیانەکانی لە پێدانی تێچووی بەرهەمهێنان.