کەسانی به‌ته‌مه‌نه‌كانی عەفرین لە کەمپەکانی كوندهواری باکوری حەلەب ترسیان له دوباره ئاواره بون هه‌یه
گونده‌واری باکوری حەلەب – نۆرس پرێس
فاتیمە بڕكۆی (75 ساڵان) دەستەکانی ئاڕاسته‌ی ئه‌و لایه ده‌كات كه توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوه و به‌زمانی كوردی و تورکی ده‌ڵێت“چیت لێمان دەوێت؟ ئێمە ئەم هەڕەشانە ڕەتدەکەینەوە، بەتەواوی ڕەتیان دەکەینەوە”.
لە ژێر سێبەری چادرەکەیدا لە کەمپی سەردەم لە گونده‌واری باکوری شاری حەلەب، ئەو ژنە ئاوارەیە کە خەڵکی گوندی جەڵمە-ی سەر بە ناحیەی جهندرێسه، باس لە ترسی دوبارەبوونەوەی ئەزموونی ئاوارەیی دەکات.
بڕكۆ به‌هۆی ته‌مه‌نیه‌وه ناتوانێت لە کەمپەکەدا زۆر به‌پێیه‌كانی بڕوات ، كه ناچار ده‌بێت دارێک دارێك به‌ده‌ست ده‌گرێت تا یارمه‌تی بدات بۆ ڕویشتن . ئەو پرسیار دەکات: “ئەگەر تورکیا بۆردومانمان بكات، چۆن بارودۆخم جۆن ده‌بێت؟”
لەو کەمپ و گوند و شارۆچكه‌كانی گه‌نده‌واری باکوری حەلەب، ئاوارەکانی عەفرین بە تایبەت به‌ته‌مه‌نه‌كان ترسیان هه‌یه لە دوباره ئاوارەبون و ده‌ربه‌ده‌ری، بە تایبەت کە بارودۆخی تەندروستی هەندێکیان یارمه‌تیده‌ر نیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێیه‌كانی خۆی بڕوات و ئاواره‌بێت، ئه‌گه‌ر توركیا به‌ڵێنی هێرشكردنی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان جێبه‌جێ بكات.
ئەم ترسانە لە کاتێکدایە کە تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشە و بە ئامانج گرتن. ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ئیبراهیم گالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژئاوای كوردستان و دەتوانێت لە هەر ساتێکدا دەست پێ بکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پێشتر شارەكانی تل ره‌فعه‌ت و مونبجی دهستنیشانكردبو بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی تێدا ئه‌نجامبدات. به‌ڵام ڕۆژی دووشەممە توركیا ڕایگه‌یاند کە ” ئامادەکارییەکان بۆ تەواوکردنی پشتێنەی ئەمنی لەسەر سنووری تورکیا لەگەڵ سووریا تەواو بوو، ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نوێیەکان دەست پێدەکەن”.
ئەو ژنە حەفتا ساڵەی گونده‌واری عەفرین ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تاوانبار دەکات ، بەو پێیەی ئەوان “کارەکانیان بە ئاراستەی پاراستنی مافی خه‌ڵكی عه‌فرین ئەنجام نادەن، کە بە زەبری چەک لێیان وەرگیراوە و لە کەمپەکاندا بێ ماڵ و حاڵ بون”.
دوای ساڵانێک لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی توركیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای كوردستان، هەڕەشەکانی تورکیا و بەئامانجکردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری و په‌ناگه‌ی ئاوارەکانی عەفرین لە گونده‌واری باکوری حەڵەب نه‌وه‌ستاوه.
– تاوانی ئێمە چییە؟
“بڕكۆ” به دڵێكی پره‌وه ئازارەکانی خۆی و به‌ته‌مه‌نه‌كان دێته‌وه یاد کاتێک بە ڕێگای “چیای خەونەکان”(جبل الاحلام) عەفرینیان بەجێ هێشت، و دەڵێت: “هەمو شتێکمان بەجێهێشت ته‌نها توانیمان خۆمان ڕزگار بکەین، ئەو ڕۆژە تا ئێستا ئازارم ده‌دات “.
ئەو ژنە به‌ته‌مه‌نه ده‌پرسێت: “خەتای ئێمە چییە کە لە هاوین و زستاندا بەرگەی ئەم هەمو ئازاره بگرین؟ مافی کەسمان نه‌خواردوه، ناتوانین بۆ هیچ شوێنێکی تر هەڵبێین، ناتوانم یەک کیلۆمەتر بە پێ بڕۆم.”
ئەوەی بەسەر خانه‌واده‌ی “بڕكۆ”دا هات، هاوشێوە، ٣٠٠ هەزار کەسی دیكه‌یه كه له عه‌فرین ئاوارەبون دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر شاره‌كه‌یان لە ساڵی ٢٠١٨.
ئاواره‌كان له كه‌مپ و گونده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بهربهڵاوبون بەشێکیان به‌سه‌ر كه‌مپه‌كانی (سەردام، عەفرین، شەهبا، بەرخدان و عه‌وده)دا دابه‌شبون، به‌شێكیشیان لە گوند و شارۆچکەکانی باکوری گونده‌واری حەلەب نیشتەجێ بوونه.
هەندێکی تریان ڕویان لە شارەکانی تری ڕۆژئاوای كوردستاندا كرد و هەندێکیشیان کۆچیان کرد بۆ دەرەوەی وڵات.
بەپێی ئامارەکانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پێنج کەمپەکە، به‌ته‌مه‌نه‌كان (ژمارەیان لە کەمپەکاندا نزیکەی ٦١٢ پیاو و ژنه)، بەدەست بارودۆخی سەختی ژیان و تەندروستییەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی کە زۆربەیان بە تەنیا له‌ژێر جادرێكدا دەژین ، به‌شێكیشیان له خه‌می ئاوارەبوون گیانیان لەدەستداوە.
“ئەردۆگان چی له ئێمه دەوێت؟”
هەر لەو کەمپەدا فاتیمە شێخۆی تەمەن ٦٧ ساڵ، بەتەنیا لەبەردەم دەرگای چادرەکەی دانیشتووە و نیگەرانە لە هەڕەشەکانی تورکیا.
ده‌ڵێت: باری تەندروستیم ڕێگەم پێنادات چەند هەنگاوێک بنێم لەناو کەمپەکەدا ، چۆن دەتوانم بچمە شوێنێکی تر کە نازانم لە کوێ دەبێت؟
دەپرسێت: ئەردۆگان چی له ئێمهدهوێت ؟ ئێمە مرۆڤی سادەین و هیچمان نەماوە بەهۆی ئەوەوە”.
شێخۆ هێشتا ئەو ڕۆژەی لەبیر نەکردوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر عەفریندا دەفڕین و دەڵێت: “نەماندەزانی لە دەوروبەرمان چی ڕوودەدات و ئێستاش، بە تایبەت دوای هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تورکیا و پەرەسەندنی بۆردومانەکانیان بۆ سەر گوندەکان، کاتێک من لەبەردەم خهیمهكهم دادەنیشێم”. هەمیشە چاوەکانم سەیری ئاسمان دەکەن لە ترسی دووبارەبوونەوەی هەمان دیمەن.”
هەروەها بۆ جەعفەر سوله‌یمان تەمەن ٦٢ ساڵ ئەستەمە بچێتە شوێنێکی تر، بەتایبەتی کە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرهی هه‌یه.
ئەو ئاوارەیەی خەڵکی شاری عەفرین كه لەگەڵ خێزانه‌كه‌ی لە کەمپی سەردەم دەژین، دەپرسێت “ئەردۆگان باسی چ ناوچەیەکی ئارام دەکات؟، كه ئێمه دەزانین لە عەفرین کوشتن و دەستدرێژی و دەستگیرکردن ڕودەدات،”
سوله‌یمان ترسی هەیە لە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی ئاوارەبوون، بە تایبەت کە ئێستا تەنیا چادرێکی پلاستیکی لە کەمپی سەردەم بۆ ماوه‌ته‌وه، هەروەها داوا ده‌كات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگری له تورکیا بكه‌ن له ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی له ڕۆژئاوای كوردستان ،“جه‌نكه لێکەوتەی زۆر لەسەر ژیانی ئاوارەکان دروست دەکات”.