لێدوانەکانی تورکیا بۆ گەڕاندنەوەی سورییەکان.. کارتێکی هەڵبژاردنە یاخود راستییەکە؟

ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس

بۆچوونی کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا جیاواز بوو دەربارەی راگەیاندنەکانی تورکیا سەبارەت بە گەڕانەوەی پەنابەرانی سوریا، لە نێوان ئەوەی کە جێبەجێ دەکرێت و ئەوەش وەک کارتێکی هەڵبژاردن زیاتر نییە بۆ کاندیدەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، هەریەکەیان بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاریدەهێنن.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵی خەبەرتورک رایگەیاند، “هەڵەیە مامەڵە لەگەڵ حکومەتی بەشار ئەسەد نەکەیت سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ زێدی خۆیان “

داودئۆغڵو نیازی وڵاتەکەی بۆ ناردنی زیاتری پەنابەرانی سوریا بۆ ئەو شوێنەی کە ناوی دەنێت “ناوچەی سەلامەت” راگەیاند، ئاماژەی بە ئەو ناوچانە کرد کە تورکیا بە هێزە چەکدارەکانی خۆی کۆنتڕۆڵی کردوون و دەشڵێت:” لەوێوە گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەسەدەوە دەست پێدەکات. “

رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلیچدارئۆغڵو کێبڕکێ دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، دوای ئەوەی بڕیارەکە دواخرا بۆ قۆناغی دووەم، بەو پێیەی هەردوو رکابەرەکە نەیانتوانی لە قۆناغی یەکەمدا ئەنجامەکە یەکلایی بکەنەوە، لەکاتێکدا قۆناغی دووەمیش لە 28ی ئایاردا لە تورکیا بەڕێوەدەچێت.

“تورکیا خۆی رادەست ناکات”

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نۆرس پرێس، یەحیا مەکتەبی، ئەندامی دەستەی سیاسی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ هێزەکانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، پەشیمانی خۆی دەربڕی کە “وایکردووە پرسی پەنابەرە سورییەکان وەک تۆپێکی لێهاتووە لەلای لایەنە سیاسییەکانی تورکیا، هەر لایەو بەدەوری خۆیاندا هەڵیدەدەن بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن بەدەستبهێنن بەسەر دەنگدەردا”.

مەکتەبی گوتیشی “بە هیچ شێوەیەک باوەڕمان بەوە نییە کە تورکەکان پاڵ بە پەنابەرە سوورییەکانەوە بنێن بۆ گەڕانەوە بۆ سوریا، بەتایبەتی ئەگەر ئەمە بابەتێک بێت کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بکات و بیانخاتە بەردەم مەترسی سوکایەتیکردن و ئەشکەنجەدان”.

ئەو سیاسەتمەدارە سورییە جەختی لەوەشکردەوە کە بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنی تورکیا، “ئێمە داوای روونکردنەوەیان لێدەکەین سەبارەت بە هەندێک لێدوان، بۆ ئەوەی بخرێنە چوارچێوەی دروستی خۆیانەوە”.

مەکتەبی خواستی ئەوانی بۆ چارەسەرکردنی پرسی پەنابەری نەشاردەوە و گوتی: ئێمە خوازیاری گەڕانەوەی خۆبەخشانە و سەلامەت و بێلایەنانەی سوورییەکان دەکەین، هەروەها هەندێک ڕرکخراوی سوری هەن کە نەخشەڕێگایەکیان خستووەتەگەڕ کە پەیوەندی بەو لایەنەوە هەیە”.

“هەر گەڕانەوەیەکی ناپارێزراو رەتدەکرێتەوە”

فاتن رەمەزان، سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤ “بەبێ سنووردارکردن” پێی وایە “هەر چارەسەرێک کە گەرەنتی میکانیزمێکی راستەقینە بۆ گەڕانەوەی سەلامەت و خۆبەخشانە نەکات بە کۆنترۆڵی چاودێری توند و بەرپرسیارانە، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دامەزراوەکانی، قەوارەکانییەوە رەتدەکرێتەوە لەلایەن مافەکانی مرۆڤ و دامەزراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان”.

رەمەزان بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “هۆکاری سەرەکی ئازارەکانی سورییەکان لەوانە ئاوارەبوون، کوشتن، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، و ئەشکەنجەدان لە زیندانەکان، تاوەکو ئێستاش بوونی هەیە، کە تاوانباری جەنگ بەشار ئەسەدە، جگە لە پێشێلکارییەکانی دیکە”.