یه‌كه‌م گۆڤاری رۆشنبیری منداڵان لە شاری قامشلۆ بڵاودەکرێتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، یەکەمین گۆڤاری منداڵان بە زمانی کوردی لە ژێر ناوی “فەرهەنگ، مەعریفه‌ت و ئایندە” به‌ڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م گۆڤاره مانگی جارێك ژماره‌یه‌كی بڵاوده‌كرێته‌وه كه تێیدا ئاستی رۆشنبیری منداڵان به‌رزده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌ش نیشتیمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی نیشتیمان و په‌روه‌رده‌ی دروست و چه‌ندین چیرۆك له‌خۆوه ده‌گرێت.
رۆنا عه‌گید، کچێکی خەڵکی شاری قامشلۆیه، دوای 2 ساڵ لە کردنەوەی کتێبخانه‌یه‌كی منداڵان به‌زمانی كوردی، بەهاوکاری تیمی رۆنای رۆشنبیری بۆ منداڵان، دەستیكرد بە نووسینی گۆڤارێك بە زمانی کوردی و لە شاری قامشلۆ به‌ئاماده بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵان و خێزانه‌كان گۆڤاره‌كه دابه‌ش كرا.

ئه‌و گۆڤاره به ده‌ست و بیری منداڵان نوسراوه‌ته‌وه و مه‌به‌ست لێی دوركه‌وتنه‌وه‌ی منداڵانه له ئینته‌رنێت و نزیكبوونه‌وه‌یانه له خوێندنه‌وه‌ی زمانی كوردی تا له داهاتوودا بتوانن چیرۆك بۆ خۆیان بنوسن.
نووسەری گۆڤاره‌كه رۆنا عه‌گید بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “بە هاوکاری تیمی رۆنای رۆشنبیری منداڵان، یەکەمین گۆڤارمان به‌زمانی كوردی هێنایە بەرهەم”.
رۆنا ئاماژەی بەوەشکرد، “لە گۆڤارەکەدا چه‌ندین بابه‌تی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن، وەک چیرۆکی منداڵان کە بە دەستی منداڵان نووسراون، هەروەها سرودی تێدایه كه لە لایەن منداڵان خۆیانەوە نوسراوه”.
گوتیشی، “مەبەستی ئێمە لە نووسینی ئەم گۆڤارانە ئەوەیە کە منداڵان لە زمانی دایک نزیک بکەینەوە و لە تەکنەلۆجیا دوور بكه‌ونه‌وه، تا له‌داهاتوودا خۆیان بتوانن گۆڤار دروست بكه‌ن”.
ئەمیر فێرسۆ، سەرپەرشتیاری گۆڤارەکە رایگەیاند، “ئەمە یەکەم گۆڤار نییە بۆ منداڵان لە رۆژئاوای کوردستان دەربچێت، بەڵام جیاوازی ئەم گۆڤارە لەوەدایە چیرۆکی منداڵان لێکدەداتەوە کە بە دەستی خۆیان نووسراون و گرنگییەکی تایبەت بە بەهرەی منداڵان دراوه”.
هەروەها گوتی “بەو هیوایەی ئەم گۆڤارە خزمەت بە زمان و فەرهەنگی کوردی بکات، کارمان کردووە و بە دڵنیاییەوە هەوڵ دەدەین سەرنجی منداڵان بۆ ئەدەبی کوردی رابکێشین”.
ئەمیر ئەوەشی خستەڕوو کە “دەمانەوێت گەشە بە منداڵان بدەین لە بواری هونەر و ئەدەبی کوردی‌دا”.