راگەیاندنی جەنگێکی جددی دژ بە ماددە هۆشبەرەکان لە سوریا.. ئوردن هەڕەشەکانی خۆی جێبەجێ دەکات
دەرعا – نۆرس پرێس
پێدەچێت بڕیارەکانی کۆبوونەوەی راوێژکاری عەممان کە لە 1ی ئایاردا لە پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو و لە نێو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو، میسر و عێراق و سوریا، جێبەجێ دەبێت، لەم چوارچێوەیەدا، فرۆکەکانی سوپای ئوردن، ناوچەیەکی باشووری سوریایان بۆردومان کرد.
ئوردن لە رێگەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە ئەیمەن سەفادی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، شەممەی ڕابردوو هەڕەشەی کرد کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناو خاکی سوریادا دەستپێبکات بۆ بە ئامانجگرتنی قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان.
هەرچەندە حکومەتی ئوردن بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە بۆردومانی ئامانجەکانی ناو خاکی سوریا لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەچن، کە ئەوە فڕۆکە ئوردنییەکان بوون ناوچەکانی باشووری سوریایان بۆردومان کردووە.
دوێنێ دووشەممە، 8ی ئایاری 2023، مەرعی روەیشد ئەلرەمسانی (تەمەن 45 ساڵ) لەگەڵ شەش منداڵەکەیدا جگە لە هاوسەرەکەی کوژرا، لە کاتێکدا منداڵێک هێشتا لە ژێر چاودێری چڕدایە دوای ئەوەی دوو فڕۆکەی سوپای ئوردن هەڵیانکوتایە سەریان.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، دەنگی فڕۆکەکان لە ئاراستەی خاکەکانی ئوردنەوە هاتووە، هەروەها ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی گوندەکانی رۆژئاوای دەرعا کرد.
دانیشتوانی پارێزگاکانی باکوری ئوردن ئاماژەیان بەوە کرد کە گوێیان لە دەنگی فڕۆکەکان بووە کە بەرەو ناوچەکانی سوریا ئاراستە کرابوون.
ماڵپەڕی “ئەلما”ی ئیسرائیلی رۆژی دووشەممە لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئوردن هێرشەکانیان بۆ سەر دوو شوێنی باشووری سووریا ئەنجام داوە.
ماڵپەڕەکە هێرشەکەی سوپای ئوردنی بە “نائاسایی” وەسف کردووە بۆ سەر دوو ئامانج کە پەیوەندییان بە ماددە هۆشبەرەکانی کاپتاگۆنەوە هەیە لە باشووری سوریا.
ماڵپەڕە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها کەرەستەی خاو بۆ بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن (کە زیاتر لە لوبنان و ناوچەی سوریا لە نزیک سنووری لوبنان بەرهەمدەهێنرێت) دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ باشووری سوریا.
شوێنەکانی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی کاپتاگۆن پێویستیان بە ناوچەیەکی پێشکەوتوو نییە نییە، بەڵکو هەندێکجار لەناو ماڵە تایبەتەکان و شوێنەکانی دیکەدا بەرهەم دەهێندرێن و هەڵدەگیرێن، ئەمەش لە ئامانجەکانی هێرشی ئوردنیشدا دەردەکەوێت.
راگەیاندنی شەڕ
موئمین ئەحمەد، چالاکوانی میدیایی، لە ماڵپەڕی ئەل لەجات پرێس، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “گومانی تێدا نییە کە مەرعی روەیشد ئەلرەمسان یەکێکە لە دیارترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و پەیوەندییەکی گەورەی لەگەڵ ناوە گەورەکانی ناوەوە و دەرەوەی سوریا هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەلرەمسان کەسی داواکراوی ژمارە یەکە بۆ ئوردن بەهۆی کارەکانی لە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکاندا، هەروەها دەیان گروپی هەیە کە کاری قاچاخچێتی دەکەن”.
ئەو چالاکوانە رەتی ناکاتەوە کە لێدانی ئوردن بۆ سەر “ئەلرەمسان” “یەکێکە لە مەرجەکانی گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی”، بەڵام گوتی “کوشتنی ئەلرەمسان لە جێگرەوەیەک بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان زیاتر نییە”،
کاغەزێک لە دەستی دیمەشق
پێدەچێت پرەنسیپی “هەنگاو بە هەنگاو” کە دەستیکرد بە گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ دەسەڵاتدارانی سوریا، تەنها لەڕێگەی رزگاربوون لە هەندێک لە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان هاتبێت کە لەژێر پەیوەندی دەزگا ئەمنییەکاندا بوون بە دانپێدانانێکی تایبەت لە زۆربەیان، چاودێران پێیان وایە کە دەسەڵاتدارانی سوریا “سەرکەوتوو بوون” لەوەی کە بەدوایدا دەگەڕان، “لەرێگەی رەشبگیریکردنی وڵاتانی دراوسێ و فشارەوە کارتی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکانیان هەیە.”
فەریق عەبدوڵڵا ئەسعەد، بەڕێوەبەری سەنتەری رەسد بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نۆرس پرێس رایگەیاند، ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە بۆ سەر ئامانجەکان لە باشووری سوریا ئەنجامدراون “بە هەماهەنگی نێوان ئوردن و رژێمی ئەسەد ئەنجامدراون بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت”. لەم گروپانەی کە ماددە هۆشبەرەکان بە قاچاخ دەهێنن”.
ئەسعەد ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێستا روودەدات پێشتر لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە لەرێگەی فیرقەی چوار و باقی ئەو پێکهاتانەی کە کاریان کردووە بۆ پشتیوانی و ئاسانکاری بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخ بەشێوەیەکی بە ئەنقەست بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر هەموو وڵاتان، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. “
جەختیشی لەوە کردەوە کە “ڕژێمی سوریا ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان وەک ئامرازی گوشار بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بناسرێتەوە، هەروەها هاوکاری پێشکەش دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، کە بە شێوەیەکی سەرەکی پشتگیری دەکات، یان وەک زارەکی خۆی دەڵێت: ئێمە لە ماددە هۆشبەرەکاندا دەتانخنکێنین”.
ئەسعەد ئاماژەی بەوەدا، یەکێک لە مەرجەکانی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، تەواوکردنی دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکانە، ئەمەش زۆرێک لە وڵاتان نیگەران دەکات، دیارترینیان ئوردنن.
ئەسعەد پێی وایە لە داهاتوودا ئەم جۆرە هێرشانە دووبارە دەبنەوە و کارگەکانی دیکەی دەرعا و ” کەسانی دیکەی ناسراو دەکرێنە ئامانج”.