دانیشتوانی کۆبانێ لەبەردەم بنکەی رووسی دژ بە پێشێلکاری و کردەوەکانی تورکیا خۆپیشاندانیان کرد
کۆبانێ- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتوانی شاری کۆبانێ و گوندەوارەکانی لە بەردەم بنکەی ڕووسیا لە نزیک شارۆچکەی سەرین لە باشووری کۆبانی ناڕەزایەتییان دەربڕی دژ بە کردەوە سەربازی و پێشێلکارییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا.
مستەفا ئیتۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کۆبانێ بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەوان بەناوی دانیشتوانی ناوچەکەوە نامەی ناڕەزایییان پێشکەش بە فەرماندەیی هێزەکانی ڕووسیا کردووە لە کانتۆنی کۆبانێ سەبارەت بە هەڵوێستی دانیشتوانی ناوچەکە بەرامبەر بە کردەوە و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک.
ئاماژهی بهوهشكرد، لایهنی روسی بهڵێنی پێداون لهگهڵ بهرپرسانی رووسی له بنكهی “حمهیمیم” گفتوگۆ لهبارهی داخوازی و ههڵوێستی دانیشتوانی ناوچهكه بكهن.
ئیتۆ ئاماژەی بەوەدا کە داوایان لە لایەنی ڕووسی کردووە هەڵوێستی خۆی وەک گەرەنتیکەرێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە ڕوون بکاتەوە، هەروەها پشتڕاستی بکاتەوە کە ئەم کارانە دەرئەنجامی ئەو لوتکە یان ئەو کۆبوونەوەیە نین کە لەم دواییانەدا لە تاران بەڕێوەچوو.
ناوبراو ڕایگهیاند هێرشهکانی تورکیا بۆ سهر ناوچهکه له دوای کۆبوونهوهی ئهم دواییهی تاران زیادی کردووه و ئهمهش رەزامەندی رووسیا دهسهلمێنێت بەرامبەر بەم کردەوانە و ئاماژهی بهوه کرد که لایهنی ڕووسی ئهمهی ڕهت کردووهتهوه.
ئیتۆ ڕاشیگەیاند، لایەنی ڕووسی بۆیان ڕوون کردونەتەوە کە ڕەتکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لەلایەن روسیاوە بووەتە هۆی زیادبوونی هێرشەکانی تورکیا.
راشیگەیاند، ئەوان “داوایان لە لایەنی رووسیا کردووە هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، هەروەها بەرپرسیارێتیەکانی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ئەم ناوچەیە بەجێبهینێت”.
هەفتەی ڕابردوو لوتکەیەک لە تاران بەڕێوەچوو کە سەرۆکەکانی دەوڵەتانی روسیا و تورکیا و ئێرانی کۆکردەوە، سەرنجی سەرەکیی ئەو کۆبوونەوەیە تاوتوێکردنی هەڕەشەکانی تورکیا بوو بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
بەڵام تورکیا نەیتوانی گڵۆپی سەوز لە ئێران و ڕووسیا وەربگرێت، بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکەی لەو ناوچانە دەستپێبکات کە سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی وتارەکەیدا لە لوتکەکەدا دەستنیشانی کردبوو، ئەوانیش تەل رەفعەت و مەنبیج بوون لە باکووری سووریا.
لەبەرامبەردا نەورۆز ئەحمەد، دانیشتووی شاری کۆبانی، ئاماژەی بەوەدا کە بۆ رەتکردنەوەی هەڵوێستی روسی لە جێبەجێنەکردنی بەرپرسیارێتیەکانی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، هاتۆتە بنکەی روسیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا بەردەوامە لە پراکتیزەکردنی پێشێلکارییەکانی بە بۆردومانکردنی ناوچەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەمەش ترس لای منداڵان و دانیشتوانی ناوچەکە دروست دەکات.
ئەحمەد راشیگەیاند “لە ناوچەکەیان هیچ هێرشێكی بۆ سەر لایەنی توركی ئەنجام نەدراوە، كە داوای ناوچەیەكی ئارام دەكات، بەڵام بەپێچەوانەوە هێرشەكان هەمیشە لە لایەنی توركیاوەن و لەلایەن فڕۆكەكانەوەیە كە بەسەر ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە”.
مەحمود ئیسماعیل، دانیشتووی گوندەواری كۆبانی، داوای سەپاندنی گەمارۆی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەكە كرد، بۆ رێگریكردن لە بۆردومانی ئاسمانی توركیا بۆ سەر ناوچەكە.
ڕوونیشی كردەوە كە پێویستە ڕووسیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان كۆتایی بە كارەكانی دەوڵەتی توركیا بهێنن، ئاماژەی بەوەدا كە هەندێك وڵات بە هۆی بەرژەوەندییە تایبەتیەکانیانەوە لە ئاست پێشێلكارییەكانی دەوڵەتانی توركیا بێدەنگن.
ئیسماعیل ئاماژهی بهوهشكرد، “هۆكاری نهگهیشتن به چارهسهری سیاسی بۆ ناوچهكه، ههروهها بۆ بهردهوامیی كوشتن و تاڵان و ئاوارهیی تەنها دهوڵهتی توركیایه، توركیا ئەندامە تیرۆریستییهكانی داعشی له باوهش گرتووه و تا ئێستاش له باوهشی دهگرێت”.