قۆزی شامی سوری لەسەر خوانی کوردی

هەولێر- نۆرس پرێس

ئاژانسی نۆرس پرێس گەشتێکی مەیدانی بۆ بەشێک لە چێشتخانەکانی شاری سلێمانی ئەنجامدا و بۆی دەرکەوت کە ژەمە ناودارەکانی سوری لە سەرەوەی “مێنۆ” (لیستی خواردن) لە چێشتخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دادەنرێن، ئەمە جگە لە شاورمە و شیرینی “الئۆزی شامی” کە کڕیارەکان پێی سەرسامن.

قۆزی شام یەکێکە لەو خواردنە سەرەکیانەی کە لە کاتی نانخواردنی نیوەڕۆدا پێشکەش دەکرێت، پێک دێت لە هەویرێکی تەنک، پڕدەکرێت لە برنج و سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سوریا و دواتر گواستراوەتەوە بۆ وڵاتانی دەوروبەری، و هەر وڵاتێک ئەو ڕێچکەی بنەڕەتیەی بۆ ئامادەکردنی پاراستووە، لەگەڵ زیادکردنی هەندێک گۆڕانکاری بەپێی ئارەزووی دانیشتوانی هەر ناوچەیەک.

خواردنی بەناوبانگی قۆزی شامی سوری بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن کوردەکانەوە قبوڵکرا، بەو پێیەی چێشتخانە سورییەکان بە شاری سلێمانیدا بڵاوبوونەتەوە، کە حەزدەکەن خواردنەکە بەپێی شێوازی سووری پێشکەش بکەن، چێشتلێنەرانی کوردیش ئامادەی دەکەن.

ئەم خواردنە سورییە ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە لە هەندێک لە چێشتخانەکانی کوردستاندا. چێشتلێنەری کورد، هەیسەم تەها، کە نزیکەی دە ساڵە خەریکی ئامادەکردنی ئەو ژەمەیە، دەڵێت ” قۆزی شام یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگە سوریەکان لە سلێمانی، دەتوانم بەپێی شێوازی سوری ئامادەی بکەم، لەگەڵ زیادکردنی هەندێک بەهارات”

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، لەگەڵ خراپبوونی دۆخی ئابووریی سووریا، و دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار، زۆرێک لە خەڵکانی سووری و خاوەن پیشە دەستییەکان و پڕۆژەکان کۆچیان کرد بۆ هەرێمی کوردستان، بە دوای هەلی کارێکی باشتر دەگەڕان.

زۆرێک لەو کەسە پیشەییانەی چێشتلێنان کارێکی تایبەت بەخۆیان کردووەتەوە، هەندێکی دیکەشیان لە چێشتخانە کوردیەکان کار دەکەن.

ڕاستی ئیبراهیم، ​​گەنجێکی کوردی  خەڵکی شاری سلێمانییە، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ” قۆزی شام ژەمێکی بەناوبانگە بۆ کوردەکان”، “ئیبراهیم” لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەهاتە ئەو چێشتخانانەی کە ئەم ژەمە خواردنەیان پێشکەش دەکرد.

فیراس محەممەد، گەنجێکی سورییە و لە سلێمانی نیشتەجێیە، لەگەڵیدا هاوڕایە، وەک خۆی دەڵێت:” زۆر خۆشحاڵم کە قۆزی شام لێرە ناسراوە، ئەوان بەپێی شێوازی سوری پێشکەشی دەکەن، ئێمەش هەمان تاممان دەست دەکەوێت، ئەمەش شتێکی خۆشە”

ئامادەکردنی: سوها کامیل – مۆنتاژ: هۆزان زوبێر