پڕۆژه‌كانی به‌خشین و هاوکاریهكانی مانگی ڕه‌مه‌زان لە قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
له‌گه‌ل هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، ئه‌نجومه‌نی یه‌كگرتووی ئاشتی و مرۆیی له ڕۆژئاوای كوردستان، هاوكاری به‌خشینی بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان زیاتركردوه.
لە مانگی ڕەمەزاندا، خێرخوازانی ڕۆژئاوای كوردستان هەرکەسهو بە پێی توانای خۆی، بە هەماهەنگی له‌گه‌ل ئەنجومەنی یه‌كگرتووی ئاشتی و مرۆیی هاوکاری دارایی ده‌به‌خشنه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان،
ساڵانە پێش کۆتایی مانگی ڕەمەزان ئەنجومەنی یه‌كگرتووی ئاشتی و مرۆیی هاوكاری كۆده‌كاته‌وه و به‌سه‌ر خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابه‌شیان ده‌كات.

گوڵستان عەزیز، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یه‌كگرتووی ئاشتی و مرۆیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “15 ڕۆژ پێش جەژنی ڕەمەزان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان ژمارەی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانی ڕۆژئاوای كوردستان دیاری ده‌كه‌ن و لەسەر ئەو بنەمایە ده‌ستده‌كه‌ن بە دابەشکردنی هاوکارییەکان به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه.
گوڵستان ئەوەشی خستەڕوو، هاوكارییه‌كان لە شاری حەسکە و کەمپی ئۆشۆكانێی ئاوارەکانی سه‌رێ كانێی ده‌ستی پێكرد، و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو، كه هاوكارییه‌كان بریتیبوون له خۆراك و بڕێك پاره.
ڕاشیگه‌یاند “هاوکارییەکانمان لە شارەکانی حه‌سه‌كه و قامشلۆ، ڕەقە، تەبقە، کۆبانێ و مەنبەج دابەشکرا.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو هاوكارییانه‌ی دابه‌شی ده‌كه‌ین، لەلایەن هیچ دامەزراوە و ڕێکخراوێکەوە دابین ناکرێت، بەڵکو هاوكاری خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه ده‌درێت به خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له ناوچه‌كه.
گوڵستان هەروەها ڕایگەیاند، “به‌خشینی هاوکاری هەمیشە دابه‌ش ده‌كرێت، بەڵام لە مانگی ڕەمەزاندا چالاکییەکانمان زیاتر ده‌بن، چونکە له ڕەمەزان خەڵک زیاتر ده‌به‌خشێت و هاوکاری ده‌كات”.