بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شانۆ شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆ له قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
قامشلۆ – نۆرس پرێس
لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری محه‌مه‌د شێخۆ له شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شانۆ شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆ به‌ڕێوه‌چوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا گروپە شانۆییەکانی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا به‌شدارییان كرد و چه‌ندین نمایش پێشكه‌شكرا كه باسیان له خۆشه‌ویستی و كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ندین بابه‌تی دیكه ده‌كرد.
فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەش براوه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م خەڵات دەکرێت.

فاتمە ئەحمەد، نووسەر و دەرهێنەری شانۆی “چه‌نتێ وه‌سۆ” بە نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند شانۆگه‌ر، خانه‌واده‌یه‌ك دەگێڕێتەوە کە لەڕێگەی ماڵی هه‌ژاره‌كان ده‌خوات له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، ئەو کەسەی ناوی وێسۆیە ئەکتەری سەرەکی شانۆکەیه هەمیشە چاوەڕێی جانتای دایکی بوو چونکە هیوای بۆ داهاتووی خۆی تێدا دەبینی.
هه‌روه‌ها وتی من لە ٣ ساڵی ڕابردوودا کار لەسەر دەرهێنانی ئەم شانۆگەرییە دەکەم، كه ٨ ئەکتەر تێدا به‌شداری ده‌كه‌ن، لە داهاتووشدا ئەم شانۆگەرییە لە شاری حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان پێشکەش ده‌كرێت.
ئێزدیهار جومعه، ئەکتەری سەرەکی شانۆی چه‌نتێ وه‌سۆ وتی، ئەمە یەکەمجارە کە ئێمە وەک گروپی شانۆ بەشداری فێستیڤاڵێکی وەها گەورە دەکەین کە لەسەر ئاستی ڕۆژئاوای كوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت.
ئێزدیهار گوتیشی شانۆكه‌مان باس لە شەرەفی کۆمەڵگە دەکات کە خەڵکی دەوڵەمەند ماندوبوونی خەڵکی هەژار دەخۆن.