قامیشلۆ – نۆرس پرێس
لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، بازاڕێک هه‌یه به‌ناوی عه‌زرا كه مێژوویه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1923ی زاینی، ئه‌وبازاڕه لەلایەن كریستیان و جولەکەکانی ئه‌و سه‌رده‌مەوە دروستکراوە، بووه‌تە شوێنی به‌یه‌كگه‌یشتنی بازرگانانی “شاری سنێبین”ی باكوری كوردستان و بازرگانانی “شنگال”ی باشوری كوردستان، ده‌چوونه شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان بۆ بازرگانیکردن.
له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌و بازاڕه‌دا، ته‌نها كریستیان و جولەکەكان بازرگانیان تێدا ده‌كرد ، بەڵام لە ساڵی 1993 کە جولەکەکان شاری قامشلۆیان بەجێهێشت و لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، کورد و عەرەبیش لەم بازاڕەدا کاریان دەستپێكرد، دواتر پیشه‌كان نه‌وه له‌دوای نه‌وه گواسترایه‌وه.

له بازاڕی عه‌زرای شاری قامیشلۆ، کورد و عەرەب و كریستیان و پێكهاته‌ی دیکە، کار‌و بازرگانی خۆیان ده‌كه‌ن.
بازاری عه‌رزا به‌وه ناسراوه له قامیشلۆ، كه پێداویستی خۆراكی وشككه‌ره‌وه‌ی تێدایه وه‌ك رەیحانە و بامیه.
عەزرەدا ناسراوە بە پێداویستییەکانی وەک بەهارات، پێکهاتەی خۆراکی وشککراوە وەک رەیحانە و بامیه، كوله‌كه و گیای سروشتی، دەرمانی گیایی، خەنەی سروشتی، زەیتی دروستکراوی دەست و دانەوێڵە بۆ چاندن و زۆر پێداویستی دیکەش.
نەک تەنها هاوڵاتیانی شاری قامشلۆ بەڵکو له‌هه‌موو ناوچه‌كانەوە هاوڵاتییان روو له‌و بازاڕه ده‌كه‌ن بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانیان، چو‌نكه بازاڕه‌كه به‌وه ناسراوه كه هه‌موو جۆره پێداویستی خۆراكی سروشتی تێدا ده‌ستده‌كه‌وێت.
بێرسوم یه‌عقوب، كریستییانه و ماوه 25 ساڵە له‌بازاری عه‌زرا بازرگانی ده‌كات، دەڵێت ” باوباپیرانمان لە ساڵانی رابردوودا لەم بازاڕەدا کاریان دەکردوه، “منیش له‌سه‌ر پێشه‌ی باو باپیرانم ئه‌وه 25 ساڵە لەم بازاڕەدا کار دەکەم.”
هەروەها دەڵێت “کاتێک باوباپیرانمان لەم بازاڕەدا کاریان دەکرد، دەچوونە دەشت و گوندەکان، گیای سروشتییان کۆدەکردەوە، دەرمانی گیایییان لێ دروست دەکرد و ده‌یانفرۆشت.
یه‌عقوب راشیگه‌یاند،”بازاڕی عه‌زرا وەک شوێنێکی مێژوویی لە شاری قامیشلۆ ناسراوە، بۆیە هەر کەسێکی بیانی سه‌ردانی قامیشلۆ بكات سه‌ردانی بازاڕه‌كه ده‌كات”.
ده‌شڵێت “هەموو رۆژێک خەڵک لە شار و گونده‌كانەوە دێنە بازاڕی عه‌زرا، چونکە هه‌موو پێداویستییه‌كی تێدایه و نرخه‌كانیشیان زۆر هه‌رزانه”.
یه‌عقوب دەڵێت “ئەگەر پێویست بکات لە دیمەشق و حەڵەبەوە کەرەستە دەهێنین، بەڵام زۆربەی ئەو کەرەستانەی دەیفرۆشین بەدەستی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه دروستکراون”.