سه‌در تۆماره ده‌نگییه‌كانی مالیكی به راست وه‌رگرت و داوای خۆڕاده‌ستكردنی لێده‌كات
سلێمانی- نۆرس پرێس
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شه‌قامی سیاسی عێراقی گرژی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
سه‌درییه‌كان له 15-6-2022 وه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كشانه‌وه‌و هه‌ر 73 كورسیه‌كه‌یان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به 73 كورسی هه‌ماهه‌نگی پڕده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات به ئاسانی بتوانن ده‌نگ به هه‌ر كاندیدێك بده‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشانی بكه‌ن.
به‌پێی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هێشتا نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبه‌كه‌ون بۆ پۆسته‌كه، نوری مالیكی-یش یه‌كێكه له كاندیده دیاره‌كان.
تۆماره ده‌نگییه‌كان
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابوردو چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوبوه‌وه، كه تێیاندا مالیكی به راست و چه‌پدا قسه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك ده‌كات، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ش خودی موقته‌دا سه‌در و ره‌وته‌كه‌یه‌كی كه چه‌ندین ناو و ناتۆره‌ی داوه‌ته پاڵیان.
شه‌وی پێنجشه‌ممه و به چه‌ند سه‌عاتێك پێش نوێژه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌درییه‌كان، موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند ئه‌و تۆماره‌یان به‌لاوه گرنگ نییه، رۆژێك پێشتریش مالیكی پاكانه‌ی كرد كه ئه‌و تۆمارانه ساخته‌ن.
به‌ڵام ماوه‌ی دو رۆژ به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خودی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات پشتڕاستی ئه‌وه كرایه‌وه راسته‌قینه‌یه‌و دزه‌ی پێكراو مسته‌فا كازمی-ش به دزه‌كردنی تۆماره‌كه تۆمه‌تباركرا به مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا.
موقته‌داش به راستی وه‌رگرت
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا داوای له مالیكی كرد واز له كاری سیاسی بهێنێت، یاخود خۆی راده‌ستی دادگا بكات.
سه‌در له تویته‌كه‌یدا وتی، كوشتنم ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاو تیرۆریستان و گه‌نده‌ڵكاران دڵخۆش ده‌كات، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه له‌لایه‌ن حیزبی ده‌عوه‌و مالیكی گه‌وره‌یانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه.
سه‌در وتویه‌تی، “لێره‌دا داوای كوژانه‌وه‌ی ئه‌و ئاگری ئاشوبه ده‌كه‌م به ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی ئه‌و كوتلانه‌ی له‌گه‌ڵیدا هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كانی عه‌شیره‌كه‌ی.
سه‌در مالیكیشی به‌وه تۆمه‌تباركرد “ده‌ستدرێژی كردوه‌ته‌وه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی” و رایگه‌یاندوه “له تۆماری تری دواتردا ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر مه‌رجه‌عه‌كانیش”.
سه‌در به دوری نه‌زانی لایه‌نی سێیه‌م بێته ناو كێشه‌ی ئه‌و و مالیكییه‌وه بۆ “وروژاندنی ئاشوب” و وتی، “من له هه‌ر توندوتیژییه‌ك به‌ریم بكرێته سه‌ری”.
له به‌شێكی تویته‌كه‌یدا سه‌در داواشیكرد، مالیكی گۆشه‌گیری هه‌ڵبژێرێت و واز له كاری سیاسی بهێنێت و داوای لێبوردن له خوا بكات، یان خۆی راده‌ست بكات.”
به وته‌ی سه‌در، “دوای ئه‌و هه‌ڵه روخێنه‌رانه‌ی ئه‌نجامیداوه، ئیتر مالیكی بۆی نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سه‌رۆكایه‌تی عێراق بكات.”
سه‌رۆك كۆمار، گرێكوێره‌یه‌كی تر
له 10-10-2021وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرا، ته‌نها سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردراوه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار گرێكوێره‌یه له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان و هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه.
پۆستی سه‌رۆك كۆمار له نه‌ریتی سیاسی عێراق له دوای 2003 و روخانی رژێمی سه‌دام، بۆ كورد یه‌كلابوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی، كاندیدیان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌یه.
یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری ئێستای كاندیدكردوه، پارتی-ش رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كاندیدكردوه.
كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ده‌نگدان به كاندیدێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، پێویسته له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه رابسپێردرێت، یه‌كێتی و پارتی-ش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته ئاماده نین.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی نه‌گه‌نه رێكه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێك، ئه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان به كاندیدی جیا ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، ئه‌وه‌ش له ئێستادا جێ خواستی پارتی نییه به‌وپێیه‌ی یه‌كێتی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه نزیكن و له دوای كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان، چوارچێوه‌كه بوه به زۆرینه.
پرۆسه‌ی ئایینده‌ی سیاسی عێراق
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسان و سیاسه‌تمه‌داران، سه‌در ده‌یه‌وێت حكومه‌تی نوێی عێراق پێكنه‌یه‌ت و حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی تر بمێنێته‌وه.
هه‌رچی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی-شه به‌تایبه‌ت ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی، ده‌یه‌وێت له زوترین كاتدا حكومه‌ت پێكبێت و له رێی حكومه‌ته‌وه له‌لایه‌ك كۆتایی به هه‌ژمونی كازمی و ئه‌جێندا هه‌رێمییه‌كان بێت كه ئه‌وان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه به تایبه‌ت نزیكبونه‌وه له وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆتایی به هه‌ژمونی سه‌در بهێنن له حكومه‌تدا به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه هاتوه‌ته پێشه‌وه‌و بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی‌یان كردوه.