قامیشلۆ – نۆرس پرێس
وەک هەموو ئەو شۆفێرانەی لەسەر هێڵی عامودا-قامیشلۆ کاردەکەن و بە پێچەوانەشەوە، “رەشاد” لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، کرێی هەر سەرنشینێکی لە 1500ەوە بۆ 2500 لیرەی سوری بەرزکردەوە.
رەشاد حەسەن (45 ساڵ)، شۆفێری هێڵی عامودە-قامیشلۆ، دەربارەی هۆکاری بەرزکردنەوەی گواستنەوەی دەڵێت، نرخی سووتەمەنی گازوایل لە 85 لیرەوە بۆ 410 لیرە بۆ هەر لیترێک بەرزبووەتەوە، واتە بە ڕێژەی سێ ئەوەندە.
لە وتەیەکیدا بۆ نۆرس پرێس، ئاماژەی بە هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی کرێ کردووە، ئەویش نرخی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلە، “هەموویان بە دۆلار دەفرۆشرێن و چیتر بە لیرەی سوری مامەڵەناکرێت”، ئەمەش دۆخی شۆفێرانی خراپتر کردووە.
“رەشاد” دەڵێت: بۆ نموونە کە پێداویستییەکانی خانووەکەی دەکڕێت، “هەموویان بە بەهای دۆلار بەرامبەر بە لیرەی سووری مامەڵەیان پێوەدەکرێت” و ئەمەش هاوتا نییە لەگەڵ ئەو قازانجەی ئێمە بەدەستی دەهێنین لە نرخی کرێی پێشووتر کە وەرماندەگرت لە سەرنشینان”.
لەڕووی قبوڵکردنی نرخە نوێکانیان لەلایەن سەرنشینانەوە، ئاماژە بەوەدەکات “لە ڕۆژی یەکەمدا سەریان سوڕما لە نرخی نوێی کرێ و هەندێکیان گلەیییان کرد، بەڵام لە کۆتاییدا لە دۆخی ئێمە تێگەشتن، هەندێکیشیان لەوانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە 2500 لیرە هێشتا کەمە، بە بەراور بە داڕمانی دراوەکە”.
شۆفێرانی گواستنەوەی ناوخۆ لەسەر هێڵەکانی (قامیشلۆ-عامودە، قامیشلۆ-حەسەکە-قامیشلۆ-دەرباسییە) بەدەست کشانەوەی یارمەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی سووتەمەنیەوە لە گازۆیلی تەرخانکراو بۆ شۆفێران دەناڵێنن، ئەمەش گرفتی شۆفێرانی زیاد کردووە، بەتایبەتتر بە هۆی گرانی نرخی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل، کە بە دۆلار هەژمار دەکرێت.
سەیف الدین ئەلنەواش، کە شۆفێرێکە لەسەر هێڵی قامیشلۆ- دەرباسییە کاردەکات، بە نۆرس پرێسی وت: “کرێی گواستنەوەمان لە دوو هەزار لیرەی سوریەوە بۆ سێ هەزار لیرە بەرزکردەوە، چونکە نرخە کۆنەکە لەگەڵ بارودۆخی ئێستا و گرانی نرخەکاندا ناگونجێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “نرخی لیترێک گازوایل 85 لیرەی سوری بووە، ئەمڕۆ بە 410 لیرەیە، رۆنی ئۆتۆمبێل ئەمڕۆ بە 100 دۆلارە، سەرجەم پارچەکانی ئۆتۆمبێل بە دۆلار دەفرۆشررێت”.
محەمەد عەبدولڕەئوف (50 ساڵ) کارگێڕی یەکێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەیە کە لەسەر هێڵی قامیشلۆ – حەسەکە کاردەکات و بەپێچەوانەشەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە 15 رۆژ لەمەوبەر شۆفێران “نوسراوێکیان ئاراستەی گواستنەوەکە کردووە بۆ بەرزکردنەوەی کرێی گواستنەوە، کە ئەوە پێش بەرزکردنەوەی نرخی گازوایلیش بوو”.
بەڵام بەپێی ئەوەی عەبدولڕەئوف بە نۆرس پرێسی وتووە، “دواکەوتن” لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەوە لە وەڵامدانەوەی نوسراوەکەدا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر لیترێک گازوایلمان پڕدەکردەوە بە 100 لیرەی سوری، ئەمڕۆ بە 425 لیرەیە، جگە لەوەی بەهۆی سووکی کوالیتی گازوایلەکەوە زیاتریش بەکاردەبرێت”.
تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی قامیشلۆوە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی کرێی هاتوچۆ لەسەر ئەو هێڵە ئاماژەپێکراوانە دەرنەچووە.
محیەدین دەروێش، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی قامیشلۆ، داوای لە شۆفێران کرد کە بەبێ هیچ بڕیارێک کرێی گواستنەوە زیاد نەکەن و دەڵێت “هەرکەسێک داوای زیادکردنی کردبێت لەوانەیە بیباتە دەرەوەی گەراج چونکە ئەفسەرێک هەیە چاودێری نرخەکان دەکات لەناو گەراجەکەدا”.
دەروێش بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرمان سوڕما لە هەڵگرتنی یارمەتییەکانی سووتەمەنی لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەناو هێڵەکانی گواستنەوەی ناوخۆدا کاردەکەن”.
دوای هەڵگرتنی یارمەتیی سوتەمەنی و زیادکردنی کرێی گواستنەوە، بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە لیژنەیەکی پێکهێنا کە پێکهاتبوو لە سەندیکای شۆفێران و بەڕێوەبەرایەتی و کانتۆنەکان، “نزیکە لەوەی لێکۆڵینەوەکان بە کۆتایی بگەن، فەرمانێکی نوێ سەبارەت بە کرێی گواستنەوە دەربکرێت”، بە گوتەی “دەروێش.”