ئەم بازاڕە پێنج ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە و بەنگلادیشیەکانی نیشتەجێی هەولێر کەلوپەلی جۆراوجۆری بەنگلادیشی تێدا دەفرۆشن، وەک بەهارات و برنج و مەعکەرۆنی و بیبەر و سەوزەکانی تایبەت بە خۆیان.
لە هەولێری پایتەخت، کەلتووری خۆیان بڵاودەکەنەوە و پێداویستیی هاووڵاتیانی خۆیان دابین دەکەن کە بەدوای کەرەستەی خواردنەکانیاندا دەگەڕێن.
بازاڕی بەنگلادیش بەشدارە لە دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ زۆرێک لە گەنجە بەنگلادیشییەکان لە هەولێر