سلێمانی-نۆرس پرێس
دوای فشارەکانی عێراق و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ری كه‌مئاوی عێراق، توركیا به‌ڵێنیداوه رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عێراق زیاتر بكات.
به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه ئاوی عێراق، به‌رپرسانی به‌غدا هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌وه‌یان كرد هه‌رچییان پێبكرێت دژ به توركیا ده‌یگرنه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی فشاری بۆ بهێنن تا ئاوی دیجله‌و فورات به‌ربداته‌وه.
پشكی عێراق لە هاتنی ئاوی روباری فورات بەپێی رێككەوتنی ساڵی 1989، 58%ی ئه‌و ئاوه‌یه كه بۆ سوریا به‌ر ده‌درێته‌وه‌و له ساڵێكدا بە 9 ملیار و 106 ملیۆن مەتر سێجا مەزەندە دەكرێت.
عه‌لی رازی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق به ئاژانسی دهنگوباسی عێراق، (واع)ی راگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ـی ته‌موز، هه‌ریه‌ك له مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و فه‌یسه‌ڵ ئۆراغڵۆ، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ كاروباری ئاو، له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسی ئاو و روباره هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان كردوه.
ئه‌وه‌شی وتوه،، له‌و دیداره‌دا تاوتوێی رێژه‌ی ئاوی هاتوی دیجله و فوارت بۆ عێراق كرا، لایه‌نی عێراقیش په‌یوه‌ستبونی به به‌رده‌وامی گفتوگۆكان راگه‌یاند.
رازی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، به‌هۆی خراپی دۆخی عێراق و وشكبونی روباره‌كانی، لایه‌نی توركیا بهڵێنیدا له رێگه‌ی دیجله و فوراته‌وه رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو زیاد بكه‌ن”.
له‌لایه‌كی تره‌وه، حاتەم حەمید، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانی سەر بە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان وتویه‌تی، له ئێستادا رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی دیجلە و فورات بۆ عێراق، سەدا 35ـی ئاستی ئاساییەتی.
رۆژی چوارشه‌ممه رابوردو ئەلینا رۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە پەیامێکدا وتی، فه‌راهه‌مكردنی پشکی ئاوی عێراق لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە پرسێکی ستراتیژییە و ئەمه‌ریکا لەم بابەتەدا پشتیوانی عێراقییەکان دەکات.
ئه‌وه‌شی وت، “واشنتۆن هاوبەشی ده‌كات له‌گه‌ڵ بەغدا بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان و دابینکردنی ئاو.”
توركیا ئاوی سوریاشی بڕیوه
به‌پێی رێكه‌وتنی سوریا و توركیا له 1987، ده‌بێت توركیا 500 مه‌تری چوارگۆشه له چركه‌یه‌كدا ئاو بهردادهتهوه بۆ سوریا، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه بۆ 200 مه‌تری چوارگۆشه كه‌مبوه‌ته‌وه.
له شوباتی 2020وه، توركیا به‌رده‌وامه له گرتنه‌وه‌ی ئاوی فورات بۆ ناو خاكی سوریا سه‌رباری ئه‌و هۆشدارییانه‌ی ده‌درێت له‌باره‌ی رودانی كاره‌ساتی ته‌ندروستی و كشتوكاڵی له ناوچه‌كه.
هیند عللی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار له ئیدارەی مەدەنی دیموکراتی تەبقه له رۆژئاوای كوردستان له 11ـی حوزەیران داوای لە دیمەشق و بەغدا کرد هەنگاو بنێن بۆ كاراكردنی ڕێککەوتنیان سه‌باره‌ت به ئاوی ڕوباری فورات لەگەڵ تورکیا و هۆشداریدا لە ڕودانی کارەساتی مرۆیی به‌هۆی دابەزینی ئاستی ڕوبارەکە.
ئەلعللی ئاماژەی بەوەکرد، “گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕوباری فورات لە سوریا یەکێکە لەو ئامرازانه‌ی جەنگ تورکیا بەکاری دەهێنێت”.
به وته‌ی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار له ئیدارەی مەدەنی دیموکراتی تەبقه، پێش ئەوەی کارەساتێکی مرۆیی ڕوبدات پێویستە سوریا و عێراق هەنگاو بنێن و داوای پشکی هەردو وڵات بکەن لە ئاوی روباره‌كه.
لە سەرەتای مانگی نیسانی ڕابوردوەوە، تێبینی ئەوە کراوە ئاستی ڕوبارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و گەیشتوەتە کەمتر له 200 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.
روباری فورات، شاده‌ماری ژیان له عێراق و سوریا
فورات درێژترین روباره‌كانی رۆژئاوای ئاسیایه، له چیای تۆرۆسه‌وه له توركیاوه دێت و به سوریادا تێپه‌ڕده‌بێت و دواتریش دێته عێراق و له‌گه‌ڵ دیجله یه‌كده‌گرن.
روبارەکە مەودای دو هەزار و 800 کیلۆمەتر لە قوڵایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبڕێت و 15 پارێزگا دەپێوێت کە هەشتیان لە تورکیا، سێیان لە سوریا و چواریان لە عێراقە.
له سوریا، رێڕه‌وی فورات به ناوچه‌كانی جه‌رابلوس له گونده‌واری له گونده‌واری حه‌ڵه‌ب و به پارێزگاكانی ره‌قه‌و دێره‌زوردا تێده‌په‌ڕێت و له‌وێشه‌وه ده‌گاته عێراق.
له سوریا دو به‌نداوی گه‌وره به‌ناوه‌كانی تشرین و ته‌بقه دروستكراون له‌سه‌ری و به رێژه‌ی 90%ی كاره‌بای ناوچه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا لێیانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی پاكشهی ئاوه‌كه‌وه‌و نزیكبونه‌ته‌وه له رێژه‌ی مردن، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش تێیاندا به رێژه‌ی 70% وه‌ستاوه.
به‌رپرسی به‌نداوی تشرین ده‌ڵێت، له 1999 كه به‌نداوه‌كه دروستكراوه، هێنده‌ی ئێستا كه‌مبونه‌وه‌ی مێژویی ترسناكی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی فورات پێیاندا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ردان، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ئاوی فورات وه‌ك چه‌كێكی سیاسی به‌كاربهێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه توركیا به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره ده‌كات، هه‌رچی له توركیاشه ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ئاوه‌كه كه‌می كردوه‌و له سی ساڵی رابوردو، هێنده‌ی ئه‌مساڵ كه‌مبارانی له باشوری توركیا روینه‌داوه.
كاریگه‌رییه‌كان له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر كاره‌ساتبارن
كاریگه‌ری كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی فورات به‌شێوه‌یه‌كه، به وته‌ی خالید شاهین، ئه‌ندازیار له به‌نداوی ته‌بقه كه بۆ ئاژانسی فرانس پرێس قسه‌ی كردوه، له‌وانه‌یه به ته‌واوه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بوه‌ستێت و ته‌نها به‌شی نانه‌واخانه‌و نه‌خۆشخانه‌كان كاره‌با به‌رهه‌مبهێنن.
ئێستا ئه‌و كه‌مه ئاوه‌ی به فوراتدا ده‌ڕوات، ژه‌هراوی بوه‌و چه‌نده‌ها جۆر مارو مێروش له‌و زۆنگاوانه‌دا ده‌بینرێن كه به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی ئاوه‌كه‌وه دروستبون، مارو مێروهكانیش چه‌نده‌ها جۆر نه‌خۆشی ترسناكی پێستیان بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه نزیكه‌كانی ده‌وروبه‌ری روباره‌كه هێناوه.
خه‌ڵك به ته‌نكه‌ر له‌و كه‌مه ئاوه‌ی به روبارهكهدا ده‌ڕوات ئاو دێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی پاكبكرێته‌وه، ئاوه‌ڕۆی ناوچه‌كه‌ش كهڵهكهبوهو ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ژه‌هراویبونی دروستكردوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت، له‌مساڵدا له ناوچه‌كه به رێژه‌ی 1,2 ملیۆن تۆن جۆ پاشه‌كشه‌ی كردوه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئالیك بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ستنه‌كه‌وێت و گونده‌كان چۆڵ ببن و به ته‌واوی سیمای وێرانه‌یان پێوه ده‌ربكه‌وێت.