مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان له حه‌ڵه‌ب، یه‌كێك له گرنگترین هێما مێژوییه‌كانی شاره‌كه‌یه، به مزگه‌وتی زه‌كه‌ریاش ناوده‌هێنرێت به‌پێی ئه‌و گێڕانه‌وانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن گۆڕی زه‌كه‌ریان په‌یامبه‌ری تێدایه.
مزگه‌وته‌كه بۆ سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌كه‌وێته ناو بازاڕی كۆنی شاره‌كه‌و خانوه‌كانی و به هونه‌ری بیناسازی ئیسلامی رازێنراوه‌ته‌وه.
له نێوان ساڵانی 2012و 2016 به‌هۆی كێشمه‌كێشمی گروپه چه‌كداره‌كان و حكومه‌تی دیمه‌شق مزگه‌وته‌كه‌و خانوه‌كانی ده‌وروبه‌ری وێران بون و بڵندگۆكه‌ی روخا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی نۆرس پرێس، حكومه‌تی دیمه‌شق له ئێستادا سه‌رله‌نوێ به پشتیوانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی شیشانی سه‌رله‌نوێ دروستیدهكاتهوه.