دهۆك – نۆرس پرێس
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له ژیانی هونه‌ریدا پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌و هێشتا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له خانوویه‌كی بچو‌وكدا له كه‌مپی دۆمیزی شاری دهۆك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام محه‌مه‌د سووره له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كاروانی هونه‌ری كه له ته‌مه‌نی ده ساڵانه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
هونه‌رو نمایش و شانۆ له روانگه‌ی محه‌مه‌د موسه‌له‌مانی، تاكه رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ناخی خۆی ده‌رببڕێت و پێوسته نه‌وه‌كانی داهاتوو هونه‌ر فێر بن بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ر نه‌وه له دوای نه‌وه به‌رده‌وام بێت.
موسه‌له‌مانی ده‌ڵێت، به‌رهه‌مهێنانی كاری هونه‌ری به زمانی كوردی و نمایشكردنی كارێكی ئه‌سته‌م بوو له سوریا، به هۆی كه‌می كاره كوردییه‌كان و گرفته‌كانی به‌رهه‌م هێنان.
موسه‌له‌مانی له كاروانی هونه‌ریدا له هه‌رێمی كوردستان، 21 خه‌ڵات و رێزلێنانی وه‌رگرتووه‌و به هیوایه له دوایین كاری هونه‌ریدا خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌ره‌تای كاروانی هونه‌ری به چه‌ند شانۆگه‌ره‌یك له شاری قامیشلۆ ده‌ستی پێكردووه‌و كه له جه‌ژنی نه‌ورۆز و بۆنه‌كانی دیكه نمایش ده‌كران و هه‌روه‌ها به‌شداریكردووه له كاری هونه‌ری بچووك، چونكه له پێش سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سوریا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار رێگری ده‌كرد له به‌رهه‌مهێنانی كاری ته‌له‌فزیۆنی به زمانی كوردی.

له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی سوریا له ساڵی 2011دا، موسه‌له‌مانی ناچاربوو كۆچ بكات به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان و له كه‌مپی دۆمیز نیشته‌جێ ببێت.
كاروانی په‌نابه‌رێتی وه‌كو جه‌نگ بێ به‌زیی بوو، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “له ترسی جه‌نگ له سوریاوه هه‌ڵهاتین بۆ هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند كاتژمێرێك به پێ رویشتین و ماوه‌ی دوو ساڵ ژیانمان له‌ژێر خێوه‌ت برده سه‌رو گه‌شتێكی قورس بوو، ماڵ و وڵاتمان به جێهێشت، نه‌مانده‌زانی چاره‌نووسمان چی ده‌بێت.
موسه‌له‌مانی په‌رۆشی ئه‌وه بوو له چالاكییه هونه‌رییه‌كان ئاماده‌بێت و چاوی به چه‌ندین ده‌رهێنه‌ر كه‌وت، كه پێیان وابوو ئه‌زمونی هونه‌ری مایه‌ی ئه‌وه‌یه پێشبخرێت.
له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، موسه‌لمانی ناو بانگی ده‌ركرد له كه‌ناڵه كوردییه‌كانی شاری دهۆك، به‌شداری له چه‌ند زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كردووه‌و، 15 ئه‌لقه‌ی زنجیره‌یه‌كی كۆمیدی نووسی به ناوی “ئاخ و تاخ” كه له‌سه‌ر كه‌ناڵی وار له مانگی ره‌مه‌زانی رابردوودا نمایش كرا.
گرنگرتین كاره هونه‌رییه‌كانی موسه‌لمانی به‌شداریكردنی بوو له فیلمی كوردی “میسی به‌غداد” كه 60 خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ست هێنا و رۆڵی ئه‌ندامێكی داعشی بینی كه خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
میسی به‌غداد، فیلمێكی كورتی “سوهه‌یم خه‌لیفه”ی ده‌رهێنه‌ری كورده كه له ساڵی 2012 به‌رهه‌م هاتووه‌و ناوبانگێكی جیهانی به ده‌ست هێناو، پاشان وه‌كو فلیمێكی سینه‌مایی دوور‌و درێژ له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م هێنراوه‌و وێنه‌ی گیراوه.
ئه‌و فیلمه له گه‌ڵ ده فیلمی دیكه‌دا، كاندید كراوبوو له لیستی كورتكراوه‌ی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین كورته فیلیم، هه‌روه‌ها له پاڵ حه‌وتی فلیمی دیكه‌دا به‌شداری ده‌كات له ڤیستیڤاڵی “ئۆسته‌ند” كه له چوار شوباتی داهاتوو له شاری ئۆسته‌ندی به‌لژیكا ده‌ست پێ ده‌كات .
هه‌روه‌ها ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێش دوو ساڵ به‌شداری كرد له فیلمی “جیران” له ده‌رهێنانی “مانۆ خه‌لیل” و رۆڵی كوچبه‌رێكی سوری ده‌بینی كه هه‌وڵده‌دات له گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا سنوور ببرێت.
به گوێره‌ی ده‌رهێنه‌ر، فیلمی جیران تراجیدیا میلله‌تێك و وێرانبوونی وڵاتێك به ته‌واوه‌تی به‌رجه‌سته ده‌كات له رێگای چیرۆكی “شیرۆ”ی منداڵی كوردی سوریا، كه له ساڵی هه‌شتاكاندا له گوندێكی سنووری ئه‌و وڵاته له گه‌ل توركیادا ده‌ژێت و چاوه‌روانی رۆژی یه‌كه‌می قوتابخانه ده‌كات، مامۆستاكه‌ی ده‌بینێت كه له پایته‌خته‌وه‌و هاتووه‌و هه‌ڵگری ئایدۆلوژیای حیزبی به‌عسه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی مێشكی منداڵه‌كانی، پێ پڕبكات.

فیلمی جه‌یران 56 خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه‌و جگه له سه‌رحه‌د خه‌لیلی منداڵ، هه‌ر‌یه‌ك له جیهاد عه‌بدو، جه‌لال ته‌ویل، مازن ناتور، نه‌سیمه زاهیری هونه‌رمه‌ندانی سوریا روڵیان تیادا بینیووه، به‌به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له به‌رازیل و ئه‌لمانیاو فه‌ره‌نسا.
هه‌روه‌ها موسه‌له‌مانی به رۆڵی ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق به‌شداریكردووه له فیلمی پورتوگاڵی “بووك” كه له ساڵی 2020دا له هه‌ولێرو دهۆك و موسل وێنه‌ری گێراوه‌و تایبه‌ته به په‌ێوه‌ندیكردنی كچانی ئه‌وروپی به داعش.
ئه‌م فیلمه له ده‌رهێنه‌ری “سیرجێۆ تریڤۆته”و له‌ساڵی 2022دا به‌شداری له ڤیستڤاڵی ڤینیسیا كردووه.
له‌م رۆژانه‌دا ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده‌ی خۆرئاوا به‌شداری ده‌كات له درامایه‌كی كوردی به ناوی “چای خانه” و كاته‌كانی دیكه‌شی به نوسین ده‌باته سه‌ر له‌باره‌ی پێكه‌وه ژیانی ئاینی.
موسه‌له‌مانی به هیوایه ده‌رفه‌تی باشتر له‌به‌رده‌م شانۆ‌و درامای كوردی برخه‌سێت و وه‌ربگیڕدرێن و دۆبلاژ بكرێن بۆ زمانه‌كانی دیكه، هاوشێوه‌ی كاره بیانییه‌كان.