رۆژێک بە “ئۆتۆمبیلی خەونەکانمان” دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەکەمان

منداڵەکان ئەم عەرەبانەیە بۆ گواستنەوەی کەرەستەی بیناسازی وەکو خۆڵ و کیسە چیمەنتۆ بەکار نەهێنن، بەڵکو بە نۆرە یەکێکیان سەردەکەوێت و ئەوی دیکە پاڵیدەنێت.

پێکەنینەکانیان دەنگی دەدایەوە کاتێک لەناو “ئۆتۆمبێلی خەونەکاندا” دەسوڕانەوە، کە لەسەر چوار تایەی بچووک وەستاوە و بە پەتێکی کورت لە پێشەوە رایدەکێشن.

لە کامپی نەورۆز لە گوندەواری دێریک، ئوم جەلال (35 ساڵ)، ژنێکی ئاوارەی و خەڵکی سەرێ کانێیە، دەڵێت، “ئەم عارەبانەم هێناوە و باوکی جەلال چاکی کردەوەتەوە، ناومانناوە “ئۆتۆمبیلی وەهمەکان” بەڵام بە جەلالمان وتووە کە ئەمە “ئۆتۆمبیلی خەونەکانە” و رۆژێک پێی دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەکەمان”.

ئامادەکردن و وێنەگرتنی: محەمەد ئۆمری