“له‌سه‌روه باران و ژێرمان ئاوه”.. ئاواره‌كانی باكووری ره‌ققه شه‌وه‌كانیان به پێوه ده‌بنه سه‌ر
ره‌ققه- نۆرس پرێس
زاهیر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه جلوبه‌رگ بۆ منداڵه‌كانی ده‌ربكات بۆ پاراستنیان له وه‌رزی زستان، به ناو جلوبه‌رگه كۆنه‌كاندا ده‌گرێت، ته‌نها جلی دڕا‌و ده‌دۆزێته‌وه‌و داوای له خێزانه‌كه‌ی ده‌كات پینه‌ی بكات، چونكه توانای ئه‌وه‌ی نییه جلوبه‌رگی تازه‌یان بۆ بكرێت، ته‌نانه‌ت له له‌نگه‌ش.
زاهیر ئه‌لسویدی ته‌مه‌ن 36 ساڵ ئاواره‌یه له كامپی حه‌تاش له دووری 30 كیلۆمه‌تر له باكووری ره‌ققه، سكاڵای ئه‌وه ده‌كات، كه خۆی و دانیشتوانی دیكه كه‌مپه‌كه باری بژێوییان زۆر قورسه‌و داوای به فریاوه چوونیان ده‌كات.
ئاواره‌كانی دانیشتووی كه‌مپه نافه‌رمییه‌كان له ره‌ققه باری ژیانیان زۆر قورسه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان، چونكه ئامارازی گه‌رمكردنه‌وه‌و سوته‌مه‌نییان نییه‌و خێوه‌ته‌كان كۆن و شڕن و پێداویستی ژیانیان نییه.
زاهیر ده‌ڵێت: منداڵه‌كانی دووچاری سه‌رمایه‌كی زۆر بونه‌ته‌وه‌و وه‌كو ئاماژه‌كردنێك بۆ كۆنی خێوه‌ته‌كان و قورسی ژیانیان به زمانی خۆیان ده‌لێت (منداڵه‌كان به هۆی سه‌رما بونه‌ته ته‌خته‌و خێوه‌ته‌كان به هۆی بارانه‌وه به‌سه‌ریاندا رووخاوه ).
ئه‌و ئاواره‌یه داوا له رێكخراوه‌كان ده‌كات به مازۆت پیشتوانییان بكه‌ن بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی زستان و هه‌روه‌ها خۆراكیان به‌سه‌ر دابه‌ش بكه‌ن، چونكه له ره‌وشێكی كاره‌ساتباردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به تایبه‌ت له دوای نه‌خۆشكه‌وتنی منداڵه‌كانی به هۆی هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ده‌یسوتێنن بۆ خۆ گه‌رم كردنه‌وه.
ئاواره‌كانی كه‌مپه نافه‌رمییه‌كانی شێوازی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنن بۆ خۆ گه‌رم كردنه‌وه له وانه‌ش دار كه له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌و له گه‌ڵ پلاستیك و پێڵاوی كۆن كه له زبڵدانه‌كان كۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
فه‌تومه حوسین-ی ته‌مه‌ن 64 ساڵ له‌به‌رده‌م خێوه‌ته‌كه‌ی كه به شه‌قو شڕ ناوی ده‌بات و سكاڵا ده‌كات و ده‌ڵێت، منداڵه‌كان رووت و قوت و پێ په‌تین.
به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رما، ئه‌و ژنه به ساڵاچووه منداڵه‌كانی ده‌نێرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دار له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان، هه‌روه‌ها پشتیوانی منداڵه‌كانی ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قامیشی گه‌نمه‌شامی له پاش دره‌وكردنی.
سه‌ره‌رای مه‌ترسییه‌كانی سوتاندنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه كۆی ده‌كه‌نه‌وه به هۆی زۆری دوكه‌ڵه‌كه‌ی و توشوبوونیان به نه‌خۆشی، به‌ڵام رێگه چاره‌ی دیكه‌یان نییه، له كاتێكدا كه هاوكاری رێكخراوه‌كان زۆر كه‌مه.
فه‌تومه حوسین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، توانای ئه‌وه‌یان نه‌ماوه به‌رگه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان بگرن و پێدوایستییه‌كانیان بكڕن له كاتێكدا كه نان و پشتیوانییه‌كانیش كه‌مبونه‌ته‌وه.
له ره‌ققه 58 كه‌مپی نا فه‌رمه‌می هه‌یه‌و به هۆی پاشه‌كشه كردنی كاری رێكخراوه‌كان له باكووری سوریا، ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی زۆر قورس بووه.
به هۆی كه‌می ئامێره‌كانی گه‌رم كه‌ره‌وه، سه‌رجه‌م منداڵه‌كانی عید محه‌مه‌د (43 ساڵ) نه‌خۆش كه‌وتوون و به هۆی لاوازی باری بژێوی نه‌یتوانی بیان با بۆ پزیشك.
ئه‌و ده‌ڵێت: منداڵه‌كانی تووشی هه‌وكردن و سورێژه هاتوون و زۆر ماندوون و سه‌رما زۆر قورسه‌و ئاو له‌سه‌رو ژێرمانه‌و ده‌روات، داوای گۆرینی خێوه‌ته‌كانیان ده‌كات و به خێوه‌تی نۆی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له باران خۆیان بپارێزن.
هه‌روه‌ها فه‌تیم عومه‌ری 60 ساڵان داوای خێوه‌تی نوێ و هاوكاری خۆراك دده‌كات و ده‌ڵێت، پیسی خواردوومانی ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌مان نییه سابونی پاكه‌ره‌وه‌ش بكرین.
ئه‌و ئافره‌ته به ساڵاچووه هاوشێوه‌ی دانیشتوانی دیكه كه‌مپه‌كه له شه‌وانی باراندا خه‌وی لێ ناكه‌وێت، به هۆی دزه‌كردنی ئاوی باران و ته‌ربوونی كه‌لوپه‌له‌كانی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خێوه‌ته‌كه‌ی زۆر شڕه‌و به زمانی خۆیان ده‌ڵێت: وه‌زعمان له ژێر سفره.
داواكاری زۆر هه‌یه بۆ گوڕینی خیوه‌ته كۆنه شڕه‌كان، به‌ڵام كه‌س گوێیان لێ ناگرێت.
زه‌بیه جاسمی ته‌مه‌ن 40 ساڵ كه ئاواره‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌مپی حه‌تاشه ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م ئاواره‌كان له دۆخێكی قورس‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، كاتێك منداڵانی كه‌مپه‌كه نه‌خۆش ده‌گرن ماوه‌ی مانگێك و زیاتر له جێگادا ده‌كه‌ون، به هۆی خراپی باری گوزه‌رانی خێزانه‌كانیان، ره‌وانه‌ی پزیشكیان ناكه‌ن.
ئاواه‌ركانی كامپه نا فه‌رمییه‌كان سكاڵا له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كان ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بایه‌خیان پێی بدات.
زه‌بیه جاسم هاوشێوه‌ی ئاواره‌كانی دیكه داوای سوپا‌و سوته‌مه‌نی ده‌كات بۆ پاراستنی منداڵه‌كانی له سه‌رمای زستان و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات رێكخراوه‌كان پشتیوانی ته‌واویان ناكه‌ن و ئه‌و هوكارییه‌ی وه‌ری ده‌گرێت بۆ خێزانه شه‌ش كه‌سییه‌كه‌ی ته‌نها به‌شی دوو كه‌س ده‌كات.