حەوتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ کاروبارە یاساییەکان لە هەولێر

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

رۆژی پێنجشەمەی رابردوو 22.12.2022 لە تەلاری زانکۆی چیکی نێودەوڵەتی لە هەولێر، حەوتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ کاروبارە یاساییەکان رێکخرا.

رێکخەرانی بیرۆکەی کۆنگرەکەیان بۆ ئەوە گێڕایەوە کە رۆڵی زانکۆی چیک لە هەولێر تەنها پێگەیاندنی کادیر نییە بۆ کۆمەڵگە، بەڵکو ئەرکێکی دیکەشی هەیە کە کەمتر نییە لەو ئەرکەی یەکەمی، ئەویش ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەزموونە بۆ زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆر، کە یەکێک لەو شێوازانە رێکخستنی کۆنگرەیە.

لەم سۆنگەیەوە زانکۆی چیک بە هاوکاری لەگەڵ کۆلێژی یاسا و زانستە رامیارییەکانی زانکۆی کەرکوک، کۆنگرەی حەوتەمیان لە هەولێر سازکرد.

کۆنگرەکە لە شاری هەولێر و ساڵانە بۆ هەماهەنگیکردن لە نێوان زانکۆی چیکی نێودەوڵەتی لە هەولێر و زانکۆی کەرکوکدا ، بەئادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە میوانەکان، ئەنجامدەدرێت.

لێکۆڵینەوەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و مەغریب و جەزائیر و مالیزیا و میسر و فەلەستینەوە پێشکەش کران، تیایدا 47 لێکۆڵینەوە لە بوارەکانی یاسایی و زانستەرامیارییەکان و زانستە ئیسلامییەکاندا بەشداربوون.

مەبەست لە لێکۆڵینەوەکان نوێکردنەوە و پێشخستنی یاساکانە، ئەم لێکۆڵینەوانەش لە گۆڤاری یاسای و زانستە رامیارییەکانی زانکۆی کەرکوک بڵاوکرانەوە، بەهەمان شێوەش لە سەر پێگەی فەرمی کۆنگرەکە بڵاوکرانەوە.

هەریەک لە نوێنەرانی زانکۆ بەشداربووەکان و راگران کۆلێژەکان و بەرپرسەکانی بواری یاسا لە هەرێمی کوردستان

تیایدا وتاریان پێشکەشکرد.