سوتاندنی بەبێ گەرمی

به‌هۆی نزم بونه‌وه‌ی پلەکانی گەرما، #ئاوارەکان لقی وشکی درەختەکان و کیسی نایلۆن و کارتۆن و پەڕۆی قوماش و تەنانەت پاشماوەی پێڵاو و هەر شتێک کە بتوانرێت بسوتێنرێت بۆ گەرمکردنەوەی خۆیان به‌كاریده‌هێنن، بۆ خۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ و لێنانی خواردن.

ئەمە دۆخی ئاواره‌كانی #کەمپی_به‌رخودان-ه‌، له‌ _ڕۆژئاوای_كوردستان ، ئاوارەکان ڕووبەڕووی #زستانێکی سەخت بوونەتەوە، و بازگەکانی حکومەتی سوریاش ڕێگری لە چونه‌ ژوورەوەی #سووتەمەنی و پێداویستی خۆراک ده‌كه‌ن بۆ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كانی #عه‌فرین .

وێنە: جەمیل جەعفەر