عەبدول مونەعیم “ئەبو سەعدە”، دانیشتووی گەڕەکی ئەلمەغایەرە لە شاری حەڵەب، دەڵێت “ئەلمەغایەر پەناگە بووە لە کاتی کەوتنەخوارەوەی بەرمیلە بۆمبییەکان لە کۆپتەرەکانی حکومەتەوە”.
گەڕەکی ئەلمەغایەر دەکەوێتە ناو گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری حەڵەبەوە و لەئێستادا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کۆنترۆڵکراوە، نزیکە لە دەروازەی دێرینی “قنسرین”، لەدەوروبەریدا دەیان باڵەخانەی نیشتەجێبوونی و دوکانی بازرگانی وێرانبوون.
“ئەبو سەعدە” نەیتوانی ئەوەی بەهۆی شەڕەوە وێران بووبوو ئاوەدانی بکاتەوە، لەبەرئەوەی ناوچەکە شوێنەوارییە، شارەوانی رەزامەندی نادات، لە ترسی هەڵکۆڵین بۆ گەڕان بۆ پاشماوە دێرینەکان.