كچه په‌نابه‌رێكی سوری له هه‌ولێر به وێنه دەدوێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له كه‌مپی قوشته‌په‌ی شاری هه‌ولێر، ئیڤا چاودێری رێبواران ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌باشی گوێ بیستیان ببێت یان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، پاش كه‌مێك ده‌ڕواته ژووره‌كه‌ی، پێنووس و تابلۆیه‌كی بچووك ده‌رده‌كات و ده‌ست ده‌كات به وێنه كێشان.
“ئیڤا حاجۆ” كاتێك كه ساوابوو، تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هات، به‌و هۆیه‌شه‌وه توانای قسه‌كردن و بیستنی له‌ده‌ستدا، ئیستا ته‌مه‌نی 17 ساڵانه‌و د‌رك به ده‌ورووبه‌ری ده‌كات، به‌ڵام توانای قسه‌كردنی نییه‌و، به كه‌مێشی گوێ له شت ده‌بێت.
ئه‌و هۆكاره رێگرنه‌بوو كه خێزانه‌كه‌ی له سه‌ره‌تادا ره‌وانه‌ی قوتابخانه‌ی بكات، به‌ڵام كه ته‌مه‌نی گه‌یشته شه‌ش ساڵان، به هۆی سوكایه‌تی پێكردن و به زه‌حه‌مت تێگه‌یشتنی له وانه‌كان و ئه‌و گرفتانه‌ی هاتن رێگای، ناچار بوو واز له خوێندن بهێنێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به ئه‌سته‌م ده‌توانێت باسی خۆی بكات و هیوای بۆ داهاتوو هه‌یه، ئاماژه‌ی بۆ دایكی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی ئه‌و قسه بكات، باس له هیواكانی بكات.
“نوزهه حاجۆ” ی دایكی ده‌ڵێت، له‌و كاته‌وه‌ی منداڵ بووه پشتیوانی كچه‌كه‌ی كردووه‌و رای هێناوه پشت به خۆی ببه‌ستێت و ره‌وانه‌ی قوتابخانه‌ی كردووه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وروبه‌ر ره‌تیكردۆته‌وه‌و كه‌س له گه‌ڵی نه‌ده‌رۆیشت بۆ قوتابخانه و قوتابیان سووكایه‌تییان پێ ده‌كرد.
به‌و هۆیه‌وه ئیڤا تووشی دارمان هات، به تایبه‌ت له دوای ئه‌وه‌ی وازی له خوێندن هێناو زۆربه‌ی كاته‌كانی به ته‌نها له ژووره‌كه‌ی ده‌برده سه‌ر، بۆیه خێزانه‌كه‌ی هانیاندا بۆ خولیای وێنه كێشان.
دایكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كاغه‌زو پێنووس و ره‌نگمان بۆی دابینكرد، هه‌وڵماندا له رێگای وێنه‌وه له گۆشه‌گیری رزگاری بكه‌ین و سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست هێنا، له ئێستادا زۆربه‌ی كاته‌كانی به وێنه‌كێشان ده‌باته سه‌ر.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاروانی چاره‌سه‌ركردنی ئیڤا ده‌ستی پێكردووه، مانگانه چاره‌سه‌ری فیزیای لای پزیشكێكی پسپۆر بۆ ده‌كرا، هه‌روه‌ها پزیشكێكی دیكه هاوكاری ده‌كرد له قسه‌كردن.
به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر دانشتنێكی چاره‌سه‌ر نزیكه‌ی 30 دینار عێراقی تێده‌چوو (نزیكه‌ی 20 دۆلار)، خێزانه‌كه‌ی نه‌یانتووانی به‌رده‌وام بن له چاره‌سه‌ركردنی.
دایكه‌كه به خه‌مه‌وه ده‌ڵێت: به هیوای بووین چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ته‌واو بكات، به‌ڵام زۆر گران بوو.
دانیشته‌كانی چاره‌سه‌ری، هاوكاری ئیڤای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پیت به باشی بڵێت و خێزانه‌كه‌شی هێتفۆنی به هێزكردنی بیستنیان بۆ كڕیوه، به‌ڵام ئه‌و پێویستی به چاره‌سه‌ری زیاتر هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای گرفته ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و كچه گه‌نجه په‌رۆشی ئه‌وه‌یه هاوكاری دایكی بكات له هه‌ندێك كاروباری ماڵه‌وه‌دا.
خێزانه‌كه‌ی داوای له رێكخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تی و ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ن كه بایه‌خ به كاری مرۆێی ده‌ده‌ن، هاوكاری كچه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رێی، به تایبه‌ت كه تێچووی ئه‌و له‌سه‌رووی توانای ئه‌و خێزانه سورییه په‌نابه‌ره‌یه.
ئیڤا هیواداره تابلۆكانی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه نمایش بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌م خولیایه بكاته سه‌رچاوه‌ی بژێوی و تابلۆكانی بفرۆشێت، له‌و رێگایه‌شه‌وه تێچووی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی دابین بكات و بتوانێت قسه‌بكات و گوێ له خه‌ڵك بێت و گفتوگۆیان له گه‌ڵدا بكات.