منداڵانی سوریا به‌ش مه‌ینه‌تی و ئازاری په‌نابه‌ری و سالاسیما ده‌چێژن له كه‌مپێكی هه‌ولێر
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
لیدیا و محه‌مه‌دی بڕای له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به خوێندن و وێنه‌كێشان كاته‌كانیان به‌رنه‌سه‌ر، به‌ڵام ئازاره‌كانی كه‌می خوێن و پێوستی گۆرینی هه‌فتانه‌ی، خێزانه‌كه‌یانی بێ تاقه‌ت كردووه، به هۆی ره‌وشی قورسی په‌نابه‌ری و زه‌حمه‌تی خۆ گونجاندن له گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه كه ماوه‌ی 15 ساڵه له گه‌ڵیاندا ده‌ژێت.
لیدیا و محه‌مه‌د دوو په‌نابه‌ری سوریان و له كه‌مپی قوشته‌په‌ی شاری هه‌ولێر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌ده‌ست نه‌خۆشی سالاسیما ده‌ناڵێنن، هه‌فتانه دوو جار ده‌بێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن و گواستنه‌وه‌ی خوێنیان بۆ بكرێت.
ریما شیخموس-ی دایكیان ده‌ڵێت: باری ته‌ندروستیان كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر باری ده‌روونی و خوێندنیان، ئه‌وه كاری رۆژو دوو رۆژیان نییه، چه‌ندین ساڵه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ین.
نه‌خۆشی سالاسیما وه‌كو نه‌خۆشی خوێن پۆلێن ده‌كرێت، له‌شی توشبوو توانای نییه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هیمۆگلۆبین به‌رهه‌م بهێنێت، هه‌روه‌ها توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاری خۆی بكات به گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین و خۆراك بۆ خانه‌كان و رزگاربوون له پاشه‌رۆو دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر كاری كۆئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش.
جاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سالاسیما به دوو رێگا ده‌بێت، یان له رێگای گواستنه‌وه‌ی خۆین بۆ له‌شی نه‌خۆش ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ چوار هه‌فته جارێك و پرۆسه‌كه چه‌ند سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێت و ئه‌وه‌ش شیوازی یه‌كه‌م و بنه‌ره‌تییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سالاسیما، له حاڵه‌ته مه‌ترسی داره‌كاندا، پزیشك په‌نا ده‌بات بۆ چاندنی خانه بنه‌ره‌تییه‌كانی خۆین.
سه‌باره‌ت به رۆڵی رێكخراوه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، شێخموس ده‌ڵێت، “هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه هه‌ر رێكخراوێكی مرۆێی، یان هه‌ر لایه‌نێك كه بتوانێت هاوكاریمان بكات، راچێته‌و شیكارییه ته‌ندروستییه‌كان له گه‌ڵ خۆماندا ده‌به‌ین، به هێوای ئه‌وه‌ی هاوكاری یان پشتیوانیمان بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
خێزانی “شێخموس” ته‌نها خێزان نییه كه به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنیت، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ته‌مه‌ن چوار ساڵ هه‌فتانه دوو رۆژ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كات و گواستنه‌وه‌ی خوێنی بۆ ده‌كرێت.
رۆژین خه‌لیل-ی دایكی خه‌ڵات ده‌ڵێت: باری ته‌ندروستی و ده‌روونی به‌پێی پێویست نییه‌و به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه‌م لێ ده‌كات كه بۆ ده‌یهێنم بۆ نه‌خۆشخانه، له دوای گواستنه‌وه‌ی خوێن ماندوو ده‌بێت و به ته‌نها له ژوره‌وه ده‌مێنێته‌وه.
رۆژین له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئازاری رۆڵه‌كه‌ی سووك بكات و داوا له منداڵانی دیكه ده‌كات یاری له گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ری نییه‌و ته‌نها له رێگای نه‌شته‌گه‌ری چاندنی خانه‌ی بنه‌ره‌نی خوێنه‌وه ده‌كرێت و ئه‌ویش پاره‌ی زۆری ده‌وێت و پێویستی به خۆبه‌خش هه‌یه.
خێزانه‌كانی منداڵانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه به هیوان رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكارییان بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌و باری دره‌وونی توشبووان.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له ئۆردووگای قوشته‌په هه‌یه، به‌ڵام خزمه‌ت گوزارییه‌كانی نه‌خۆشه‌كانی سالاسیما ناگرێته‌وه.
سه‌باح سلێمان یاریده‌ده‌ری پزیشك له بنكه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت پێشكه‌شی ئاواره‌كانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌كو سالاسیما له بنكه‌كه چاره‌سه‌ر ناكرێت، چونكه پێویستی به شیكاری و گواستنه‌وه‌ی خوێن هه‌یه، هه‌ندێك ده‌رمانمان هه‌یه، به بێ به‌رامبه‌ر ده‌ی به‌خشین به نه‌خۆشه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی خوێن سه‌رجه‌م توشبووانی تالاسیما له كامپه‌كه‌و بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر ده‌گوازرێنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بنكه‌كه ئۆتۆمبێلێكی دابینكردووه.