حه‌ڵه‌ب-نۆرس پرێس
چه‌ند ساڵێكه جۆرج عه‌داس، 65 ساڵ، داواكاری منداڵه‌كانی ره‌تده‌كاته‌وه تا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بچنه كه‌نه‌دا.
عه‌داس له گه‌ڕه‌كی سلێمانیه‌ی حه‌ڵه‌ب نیشته‌جێیه، له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی ته‌ل ره‌فعه‌ت و منبج باس له‌وه ده‌كات له‌وانه‌یه ئيتر به‌گوێی منداڵه‌كانی بكات و ناوچه‌كه جێبهێڵێت.
ده‌ڵێت، “ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكات، له‌وانه‌یه له شاره‌كه‌م بڕۆم، توركیا جارێكی تر شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنێت و به‌دوای توندوتیژی و تۆپبارانی هه‌ڕه‌مه‌كییه‌وه‌و له‌وانه‌یه شاره‌كه له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی سوریا زیاتر دوچاری نه‌هامه‌تی ببێته‌وه.”
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ئه‌ردۆگان جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر منبج و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت به بیانوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نوێكرده‌وه.
مه‌سیحییه‌كانی حه‌ڵه‌ب ترسیان له‌وه‌یه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه ئاواره ببن.
له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی سوریاداو ده‌ستگرتنی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌سیحییه‌كانی حه‌ڵه‌ب ئاواره بون به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی زۆرینه‌یان مه‌سیحی نشین بون نیمچه چۆڵ بون.
عه‌داس ده‌ست به بینایه‌ك راده‌كێشێت و ده‌ڵێت، له‌م بینا پێنج نهۆمییه‌دا ده خێزان ده‌ژیا، به‌ڵام ئێستا ته‌نها من و ژنه‌كه‌می لێماوه.
پێش شه‌ڕی سوریا، گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانییه‌و عه‌زیزیه‌و سریای كۆن و سریانی نوێ و مه‌یدان و حه‌ی جه‌دیده‌و ته‌له‌ل له حه‌ڵه‌ب زۆربه‌یان مه‌سیحی بون و له گه‌ڕه‌كه‌كانی تریش بونیان هه‌بو.
عه‌بدولنور حه‌جار، 75 ساڵ، مامۆستای خانه‌نشینی زانكۆ ده‌ڵێت، 12% له دانیشتوانی شار مه‌سیحی بون، به‌ڵام ئێستا 1%یش نابن.
ئه‌و پێیوایه، ده‌ستوه‌ردانی توركیا له شه‌ڕی سوریا‌و پشتیوانیكردنی له گروپه توندڕه‌وه‌كانی هاوشێوه‌ی داعش و قاعیده‌و گروپه‌كانی تر، كه ده‌رهه‌ق به مه‌سیحییه‌كان كوشتن و رفاندن و چه‌وساندنه‌وه‌یان ئه‌نجامده‌دا له په‌نای تۆپبارانی گه‌ڕه‌كه مه‌سیحی نشینه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی كۆچكردنیان بو.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی توركیا، ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆتاییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌شیان ئێستا له‌ناوچه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه كۆچ بكه‌ن.
باوكه تۆنی سایغ، 49 ساڵ، له مه‌ترانییه‌ی ئه‌رتۆدۆكس له حه‌ڵه‌ب بۆچونی وایه هه‌ر هێرشێكی توركیا “هه‌مان سیناریۆی مردنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه حه‌ڵه‌ب و گه‌ڕه‌كه مه‌سیحی نشینه‌كانی گرته‌وه.”
جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، هه‌ر گڵۆپێكی سه‌وزی رۆژئاوایی و روسی بۆئه‌وه‌ی توركیا ئه‌و هێرشه ئه‌نجامبدات، به مانای ئه‌وه دێت، “به‌شدارن له قه‌ڵاچۆ و راگواستنی پێكهاته سورییه‌كان له پێش هه‌موشیانه‌وه مه‌سیحییه‌كان.”