له ناو ماڵه‌كه‌یدا.. ژنه په‌نابه‌رێكی رۆژئاوای كوردستان له دهۆك پرۆژیهك ده‌كاته‌وه بۆ بژێوی خێزانه‌كه‌ی
دهۆك- نۆرس پرێس
وه‌جیهه كاتی زۆری نه‌بوو بۆ قسه‌كردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كانولهی له ده‌ستی به‌ستبوو به‌هۆی توشبوونی به هه‌ڵامه‌ت و هه‌وكردنی قورگ، ئه‌و سه‌رقاڵی دوورینی كراسێكی ژنانه بوو كه پێویسته له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی بكات،
پێش چه‌ند ساڵیك وه‌جیهه ناچاربوو به ته‌نها بژێوی خێزانه‌كه‌ی دابین بكات، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی دووچاری نه‌خۆشی هات و ناچاربوو له ماڵه‌وه دابنیشت.
ئه‌و په‌نابه‌ره له ساڵی2012 ه‌وه له گه‌ڵ هاوسه‌رو منداڵه‌كه‌یدا له كامپی دۆمیزی په‌نابه‌ران له شاری دهۆك ده‌ژێت، بڕیاریدابوو پشت به خۆی ببه‌ستێت و فێری پیشه‌ی به‌رگدووری ببێت، دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌وشی ماددیان پاشه‌كشه‌ی دهكرو كاریگه‌ری ئه‌رینی هه‌بوو له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستی خویندنی كچه منداڵه‌كه‌ی.
سه‌ره‌تا وه‌جیهه‌ی ته‌مه‌ن سه‌رووی 45 ساڵ به خۆلی راهێنان ده‌ستی پێكرد بۆ فێربوونی پیشه‌ی به‌رگدووری تا ئه‌و كاته‌ی توانی به قیست ئامێركی دوورمان بكرێت و ده‌ست بكات به كاركردن.

له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌نگی سوریا له ساڵی 2011، سه‌دان ژنی خۆرئاوا له گه‌ل خێزانه‌كانیان په‌نایان برده هه‌رێمی كوردستان و له شاره‌كان و كامپه‌كانی په‌نابه‌رێتی نیشته‌جێبوون.
ژنان روڵێكی گرنگیان هه‌بوو له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ناخۆشییه‌كانی په‌نابه‌ری، هه‌ندیكیان پرۆژه‌ی تایبه‌تییان له كامپه‌كاندا دامه‌زراند، هه‌ندێكی دیكه‌شیان كاری قورسیان ده‌كرد بۆ دابینكردنی داهاتوویه‌كی سه‌قامگیر بۆ منداڵه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ساڵی 2015 ی كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران به ناونیشانی “ژنانی ته‌نها” زیاتر له 145 هه‌زار ژنه په‌نابه‌ری سوریا، به ته‌نها كاروباری ماڵه‌كانیان ده‌بن به‌رێوه‌و كارده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی كرێی خانوو پێداویستی كاروباری خێزانه‌كانیان.
له ماڵه‌كه‌یدا له كامپ، وه‌جیهه ژۆرێكی بچووكی بۆیاغ كردووه‌و ئاماده‌ی كردووه بۆ دورینی جل و به‌رگ و فرۆشتنی.
له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌ڵێت: شان به شانی كاری به‌رگدووری هه‌ندیك جلوبه‌رگم كریبوو پاشان فرۆشتمهوهو له قازانجه‌كه‌ی ده‌ستم كرد به پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و خێزانم له برسێتی رزگاردوو، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بووم له ناردنی كچه‌كه‌م بۆ قوتابخانه‌و پێداویستی قوتابخانه‌شم بۆ كڕی.
ئه‌و ژنه په‌نابه‌ره هه‌موو جۆره جلی ژنان ده‌دورێت و له كاتی خوێدا راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیانی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كریاری زیاتری ده‌ست بكه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌مم نه‌بوو، جگه له پشت به‌ستن به خۆم بۆ دابینكردنی خه‌رجی خێزانه‌كه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌مێك نه‌خۆشم، به‌ڵام كاركردن، خوشه‌وێستی ژیانی له ناخما زیندوكردۆته‌وه، چونكه سه‌رجه‌م دراوسێ و هاورێكانم له ده‌رگام ده‌ده‌ن و له دووكانه بچووكه‌كه‌م شت ده‌كرن.
له دوای كۆتایی هاتنی دورینی كراسێك و راده‌ستكردنی به خاوه‌نه‌كه‌ی و وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی، وه‌جیهه ده‌ڵێت، مانگانه بڕه پاره‌یه‌كم ده‌ست ده‌كه‌وێت و به‌شی خۆم و خێزانه‌كه‌م ده‌كات.