حه‌سه‌كه؛ ده‌ست ته‌نگی، كرێكاره‌كانی ناچاركردوه له به‌رزی پله‌كانی گه‌رمادا به‌رده‌وامی بده‌ن به كاره‌كانیان
ته‌لته‌مر- نۆرس پرێس
له‌ژێر تینی هه‌تاو و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، خزر ئیسماعیل، ئه‌و پیاوه په‌نجا ساڵه‌یه له كارگه‌یه‌كی بلۆك له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر له باكوری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی خراپی بژێویه‌وه ناچاربوه به كاركردن له كاتێكدا ئه‌وه‌ی په‌یدای ده‌كات به‌شی قوتی خێزانه‌كه‌ی ناكات.
له‌سه‌ره‌تای هاوینه‌وه ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان شه‌پۆلێكی توندی گه‌رما گرتونهتییهوهو ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخی ئه‌وانه‌ی خراپ كردوه كه داهاتیان سنورداره‌و ناچارن له هه‌ر دۆخێك‌دا بێت هه‌وڵی ژیاندنی خێزانه‌كانیان بده‌ن.
به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌شناسی سوریا، پله‌كانی گه‌رما سێ پله له‌سه‌روی رێژه‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه‌یه‌تی و هۆشداریشیداوه كه‌س خۆی نه‌داته به‌ر تیشكی هه‌تاو له‌و كاتانه‌ی ده‌گاته لوتكه.
له كاتێكدا عاره‌ق له ناوچاوی ئیسماعیلی 55 ساڵ ده‌چۆڕا له‌سه‌ر ئامێری دروستكردنی بلۆكه‌كه، ده‌یوت، ناچاره ئه‌و كاره بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارێكی باشتری ده‌ستناكه‌وێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی پێشوتری كه شۆفێری ماتۆڕسكیل بوه، پاشه‌كشه‌ی كردوه.
ئیسماعیل باوكی دو منداڵه‌و باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی ماندوی ده‌كات گه‌رمای ههتاوهكهیهو ئه‌وه‌ش كه له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ستی ده‌كه‌وێت، به‌شی یه‌ك رۆژ خه‌رجی ده‌كات.
ئیسماعیل له‌گه‌ڵ كرێكاری تردا بۆ ئه‌و سێ رۆژه 50 هه‌زار لیره په‌یدا ده‌كات، واته (12.5 دۆلار)ی ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌راورد به دۆخی ئابوری هێجگار كه‌مه.
به‌هۆی گرانی بازاڕه‌وه، زۆربه‌ی خێزانه‌كان چاویان له‌سه‌ر كاڵا بنه‌ڕه‌تییه‌كانه دابینی بكه‌ن و وازیان له ته‌واوكارییه‌كان هێناوه.
به‌رزبونه‌وه‌ی گه‌رماكه له‌لایه‌كی تره‌وه بوه‌ته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له نێوان منداڵان و به ساڵاچواندا، له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید لیگرین له ته‌لته‌مر، ده‌یه‌ها نه‌خۆش وه‌ستاون تا چاویان به پزیشك بكه‌وێت.
لۆئه‌ی به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت، له‌سه‌ره‌تای هاوینه‌وه به‌هۆی گه‌رماو نه‌بونی ئاو و كاره‌با ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كه‌ن به‌رزبوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌برێنه نه‌خۆشخانه‌كه منداڵن و 70%یان توشی وشكبونه‌وه‌و سكچون بون، به وته‌ی به‌كر.
عه‌بدلعه‌زیز عه‌واد، ئاواره‌ی گوندی سۆده‌یه له باكوری رۆژئاوای ته‌لته‌مر، ئه‌ویش چه‌ند سه‌عاتێك له‌ژێر تیشكی هه‌تاوه‌كه چاوه‌ڕێ ده‌كات تا نه‌فه‌رێك سه‌ربخات به ماتۆڕسكیله‌كه‌ی.
پێش ئه‌وه‌ی ئاواره ببێت، عه‌واد زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی هه‌بوه‌و ئاژه‌ڵداریشی كردوه، به‌ڵام ده‌ڵێت، “سه‌رجه‌م ئه‌وانه له‌گه‌ڵ داگیركردنی گونده‌كه‌مان له‌لایه‌ن توركیاوه رۆشتن.”