كوبانێ- نۆرس پرێس
دوێنێ هه‌ینی له ناوه‌ندی باقی خدۆ بۆ رۆشنبیری و هونه‌ر له شاری كوبانێ به دروشمی “ئه‌گه‌ر تۆمارنه‌كرێ له زه‌ییندا له‌بیرده‌چێته‌وه ” یه‌كه‌مین ڤێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی كوبانێ به‌ڕێوه‌چو.
ڤێستیڤاڵه‌كه له‌لایه‌ن خانه‌ی به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڤا به چاودێری ده‌سته‌ی رۆشنبیری له هه‌رێمی فورات، به‌ڕێوه‌چو.
ئه‌حمه‌د دالی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێستیڤاڵه‌كه بۆ نۆرس پرێس وتی، خولی یه‌كه‌م ناوی شاهین به‌كر سوێرگوڵی هه‌ڵگرتوه، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
رونیشیكرده‌وه، له ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا له‌لایه‌ن رۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی كوبانێ و ده‌ره‌وه‌ی سوریاش پێشبڕكێی ئه‌ده‌بی و نمایشی كتێب و ئاهه‌نگی ئیمزاكردنی كتێب و گفتوگۆی رۆشنبیری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چوار خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌و دو كتێبخانه به‌شدارن و به درێژایی رۆژانی ڤێستیڤاڵ به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌حمه‌د دالی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له ڤێستیڤاڵه‌كه چوار خه‌ڵات، كه بڕی هه‌ریه‌كه‌یان 200 دۆلار ئه‌مه‌ریكییه راده‌گه‌یه‌نێت له په‌نای به‌خشینی قه‌ڵغانی رێزلێنان بۆ سه‌ركه‌وتوانی پێشبڕكێی ئه‌ده‌بی له كتایی ڤێستیڤاڵدا له بواری چیرۆكی و شیعر به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و كوردی.