لە بەغدادی تا عەقال، ناوچەكانی ژێرده‌ستی توركیا په‌ناگه‌ی سەرکردەکانی داعشه
هەولێر – نۆرس پرێس
لە ماوەی سێ ساڵی ڕابوردودا، سێ سەرکردەی دیاری دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، كه له‌ناویاندا خەلیفە ئەبوبەکر بەغدادی، هه‌بو، کوژران و چوارەمیشیان دەستگیرکراوه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا كوژراون و ده‌ستگیركراون.
بە ئۆپەراسیۆنی تایبەت یاخود دابەزین له ئاسمانه‌وه، یەک له دوای یه‌ك ئه‌و سه‌ركردانه ده‌كرێنه ئامانج و پرۆسه‌كه‌ش به گەورەترین سەرکردەی ڕێکخراوەکە، كه ئەبوبەکر بەغدادی بو، لە ئیدله‌ب لە ساڵی 2019 دەستیپێکرد تا ماهیر عەقال، پێنجەمین سەرکردەی دیاری ڕێکخراوەکە، كه دوێنێ سێشه‌ممه كرایه ئامانج.
ئۆپەراسیۆن لە ناوچە “ئازادکراوەکان”ی ژێرده‌ستی توركیا
عه‌قال له عه‌فرین كوژرا، ئه‌و شاره‌ی رۆژئاوای كوردستان كه لەلایەن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیاوه به ناوچەیەكی “ئازادكرا‌و” ناوی ده‌هێنرێت و له 2018وه ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرتوه.
كوشتنی عه‌قال دوای پێنج مانگ لە کوژرانی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی قوڕەیشی، جێنشینی به‌غدادی دێت له 3-2-2022 له ناوچه‌ی ئه‌تمه له باكوری ئیدله‌ب و له نزیك سنوری توركیا.
ئۆپەراسیۆنەکانی دروێنەکردنی سەرکردەکانی داعش، به كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی، لە ساڵی 2019 ده‌ستیپێكرد لە گوندی “بەریشە” لە باکوری گونده‌واری ئیدله‌ب لە باکوری رۆژئاوای سوریا‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له ژێرده‌ستی گروپه چه‌كداری ئه‌حرار شامی سه‌ر به توركیادایه.
له 16-6-2022 هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژ داعش، له رێی دابه‌زاندنی ئاسمانییه‌وه له شاری جه‌رابلوس هانی ئه‌حمه‌دی كوردی ده‌ستگیركرد، كه دروستكه‌ری بۆمب بو له ناو داعشدا‌و ئاسانكاری بۆ چالاكییه‌كان چه‌كداره‌كانیان ده‌كردو یه‌كێك بو له گه‌وره سه‌ركرده‌كانی داعش، به‌پێی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه له‌وكاته‌دا رایگه‌یاند.
راڤه‌كان
دور لە راڤه‌كان، كه ئاماژه ده‌كه‌ن به پەیوەندی تورکیا به بونی سەرکردەکانی داعشه‌وه لە ناوچەکانی ژێرده‌ستی، عەلی بەیدار، شرۆڤەکاری عێراقی بە نۆرس پرێس-ی ڕاگەیاند، پەیوەندیی لەگەڵ داعش لە بەرژەوەندی تورکیادا نییە، بە تایبەت کە ئەو ئەندامی ناتۆیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كارتی داعش “سوتاوه” و چیتر له قازانجی هیچ وڵاتێكدا نییه به‌كاریبهێنێت بۆ راییكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.
هەرچەندە بەڕێکەوت نییە زۆربەی سەرکردە توندڕەوەکان لە یەک جوگرافیادا نیشتەجێن، بەڵام ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە پێیوایه، ئه‌و رێكخراوانه ستراتیژیه‌ك پیاده ده‌كه‌ن كه نوێ نییه، ئەو ستراتیژەش ئەوەیە زۆربەی سەرکردەکان، به‌وانه‌شه‌وه كه سەرکردایەتی قاعیدەیان دەکرد وەک “ئوسامە بن لادن و ئەبو موسعەب زەرقاوی”، پێش کوشتنیان لە شوێنگەلێک خۆیان حەشاردابو جێی سەرنج و گومان نه‌بو.