سورییەکان لە هەولێر بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال کۆدەبنەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ڕه‌وه‌ند خێزان و هاوڕێکانی بهبیردێهوه کە پێكه‌وه سەیری یارییەکانی مۆندیالیان دەکرد لە سوریا، کە له ماڵه‌كانیان و كافێیه‌كان لەبەردەم شاشەی تەلەفزیۆن كۆده‌بونه‌وه.
ڕه‌وه‌ند محمه‌د، ئاواره‌ی ڕۆژئاوای كوردستانه كه ئێستا لە شاری هەولێر نیشته‌جێیه، باس لەوە دەکات، کەش و هەوای مۆندیال لە ڕۆژئاوای كوردستان جوانتر بووە، بەو پێیەی پێشتر لەگەڵ هاوڕێ و خێزانه‌كانیان لە ماڵه‌وه سەیری یارییەکانیان دەکرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ له كافێكان هانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌دات.
ڕه‌وه‌ند بۆ نۆرس پرێس ده‌ڵێت: “سەربان و باڵکۆنەکانی شاره‌كه‌م بە ئاڵای هه‌ڵبژارده‌كان ڕازێنرابوونه‌وه، شەوانی مۆندیالیش له‌گه‌ل هاووڕێكانمان زیاتر بە جۆش و خرۆشە بوون”.
لە بیستەمی ئەم مانگەدا، مۆندیالی 2022 لە قەتەر دەستیپێکرد، ئه‌وه‌ش یەکەم جاره جامی چیهانی لە وڵاتێکی عەرەبی بەڕێوەبچێت، و بڕیارە تا هەژدەی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو بەردەوام بێت.

مەراسیمی کردنەوەی مۆندیالی ٢٠٢٢ی له یاریگای “ئەلبەیت” لە شاری خۆر کە دەکەوێتە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ده‌وڵه‌تی قەتەر، و تێیدا چەندین نمایشی مۆسیقی و ڕۆشنبیری بەخۆیەوە بینی.
پاڵەوانێتییەکە بە یاری نێوان قەتەر و ئیکوادۆر دەستیپێکرد و هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر دۆڕا.
لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، سورییەکان لەبەردەم شاشەی تەلەفزیۆنەکان کۆدەبنەوە بۆ هاندانی ئەو هه‌ڵبژارده وەرزشیانەی کە خۆشیان دەوێت، لەنێویاندا ئەحمەد خالد گەنجێكی سوری کە پاڵپشتی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال دەکات.
هەروەها بیری کەش و هەوای هانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی، و ده‌ڵێت، به‌داخه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نەیتوانی سه‌ركه‌وێت بۆ یارییه‌كانی مۆندیال.
لە مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا هەڵبژاردەی سوریا بە فەرمی ماڵئاوایی لە بازنه‌ی هه‌ڵبژارده سه‌ركه‌وتووه‌كانی مۆندیالی 2022 كرد، دوای ئەوەی لە قۆناغی هەشتەمی پاڵاوانهتییهكانی ئاسیا بۆ مۆندیال له به‌رامبه‌ر کۆریای باشوور (0-2) دۆڕا.
ئاڵای هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکان لەسەر دیواری کافێکان و لەسەر شانی هاندەران دیاربوو له شاری هەولێر، و سورییەکان دڵیان خۆش‌بوو كه ئه‌مساڵ، مۆندیال له وڵاتێکی عەرەبی به‌ڕێوه ده‌چێت.
گه‌نجێكی سوری به‌ناوی، عادل یوسف، کە پاڵپشتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات، دەڵێت، هیوادارم ڕۆژێک مۆندیال لە سوریا به‌ڕێوه‌بچێت.
کەشوهەوای موندیال ته‌نها بۆ كوڕه‌كان نیه، ڕه‌هه‌ف سه‌فه‌دی، كچێكی سوریا، باس لەوە دەکات کە لە منداڵییەوە هانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی داوە، و هیوادارە ئەمساڵ نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنێت.