ژێرخانی ڕۆژئاوای كوردستان کە توركیا هەوڵی ڕووخاندنی دەدات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی ژێرخان و دامەزراوە نەوتییەکان لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە “هەوڵێکە بۆ ئەوەی ناوچەکە شکسبهێنێت”.
لە لێدوانێكی دەنگیدا، “عەبدولڕەحمان” بۆ نۆرس پرێس وتی، تورکیا، لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی ڕۆژئاوای كوردستان، “چێبه‌چێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه كه ڕوسیا و ئێران و ڕژێمی سوریا پلانیان بۆ داناوه بۆ ئەوەی ناوچەکە نا سه‌قامگیر بكه‌ن تا ڕاده‌ستی ڕژێم بكرێته‌وه.”
لە بیستی ئەم مانگەدا، تورکیا ژێرخانه گرینگه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانی بۆردومان کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی غاز و وێستگەیەکی کارەبا لە نزیک گوندی سوه‌یدا لە گونده‌واری دێریک لەكار بكه‌وێت، جگە لە بۆردومانكردنی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکە.
لە یەکەم ڕۆژی هێرشه‌كه‌دا تورکیا بۆردومانی وێستگەیەکی کارەبای لە گوندی ته‌قل به‌قل لە نزیك چیای گرده‌شۆك لە گونده‌واری دێریک كرد، ئه‌وه‌ش بۆوه هۆی پچڕانی كاره‌با له‌سه‌ر ٦٥ گوندی ناوچه‌ی دێرك.
له‌به‌ئامانج گرتنی ئەم دامەزراوانە، ناوچه‌كه ده‌خرێته بەردەم چەندین تەحەددا، به‌تایبه‌ت كه به‌ره‌و وه‌رزی زستان ده‌ڕۆن، هاوڵاتییان بێ غاز و سووتەمەنی و کارەبا ده‌بن.
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی به‌وه‌شدا کە “ئەردۆغان پێی خۆش نەبوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ناوچەکانی ڕۆژئاوای كوردستان و به‌ڕێبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری، لە سزاکانی قەیسەر دوور بخاتەوە و ترسی ئەوەی هەبوو کە گەشەسەندن و سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕووبدات”.
پێشوتریش، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات “ئه‌سه‌ده” بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاندبوو، “تورکیا ئەو ژێرخانە دەکاتە ئامانج کە پێداویستی ژیانیان بۆ پێنج ملیۆن هاوڵاتی سوری دابینكردووه، و کۆچ و ئاوارەبوونیان ڕەتکردۆتەوە.
هەروەها ڕەخنەی لە لاوازی هەڵوێستی وڵاته گه‌ره‌نتی كه‌ره‌كان گرت و وتی “تورکیا بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گەمارۆدان و لەناوبردنی ئێمە دەدات، زۆرجار بەرژەوەندی به‌پێش هه‌مو شت ده‌كه‌وێت”.
لە ژێر ڕۆشنایی فڕینی پچڕپچڕی فڕۆکەکانی تورکیا لە ناوچەکە، دەستەی وزە لە ناوچەی جزیرە ڕایگه‌یاند، تیمەکانی چاكردنه‌وه ناتوانن بچنه شوێنی بۆردومانه‌كان له ترسی ئه‌وه‌ی توركیا جارێكی‌تر دامەزراوە نەوتی و گاز و وزە بۆردومان بكاته‌وه.
زیاد ڕۆسته‌م، هاوسەرۆکی ده‌سته‌ی وزە لە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری له ڕۆژئاوای كوردستان، ئاماژە بەوەدا کە وێستگه‌ی سوەیدە تاکە وێستگەیە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە غاز بەرهەم دەهێنێت و زۆرترین توانای بەرهەمهێنانی 13 هەزار لیتره لە ڕۆژێکدا.
به‌گوته‌ی “ڕۆسته‌م”وێستگەکانی نەوتی عەودە و گرده‌هول و لیلان و دیجلە و سەعید و زاره‌بەو مەعشوق و وەکیل حه‌سناك، بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
لە ئەنجامدا شارەکانی جەزیرەی له ڕۆژئاوای كوردستان لە ئەنجامی وەستانی تۆرباینەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەوتوونەتە تاریکی و لە کۆی حەوت تۆرباین لە کۆمپانیای نەوتی ڕمێلان، دانه‌یه‌ك كاری ده‌كرد كه ته‌نها پێنج مێگابایت ده‌دات، تۆرباینێکیش لە وێستگەی کارەبای سوه‌یدا، بە حەوت مێگابایت،كاره‌بای دابین ده‌كرد.